د. به‌شیر حه‌داد پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی‌ خانەوادەی وەرزشوانی دێرینی شاری هەولێر مەزۆ لەشكری ده‌كات

بۆ خانەوادەی وەرزشوانی دێرینی شاری هەولێر مەزۆ لەشكری
سڵاو وڕەحمەتی خوای گەورەتان لێبێت

بەداخ وكەسەرێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی وەرزشوانی دێرینی شاری هەولێر مەزۆ لەشكریمان بیست، كە ماوەیەك لەمەوبەر بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە لەنەخۆشخانە چارەسەر دەكرا.
كاكە مەزۆ ناوێكی دیاری نێو وەرزشی هەولێر وكوردستان بوو بەگشتی، تەنانەت لەسەر ئاستی عیراقیش چەندین دەستكەوتی گەورەی وەرزشی لەژیانی خۆی دا بەدەستهێناوە وهەمیشە ناوی هەولێر بەرز ڕاگرتووە، هەروەها چەندین وەرزشوانی دێرینیش لەسەر دەستی ئەو پێگەیشتن ، هەروەها كەسایەتیەكی زۆر خۆشەویست بوو لەنێو خەڵكی شاری هەولێر ووەرزشوانانی ئەم شارە وهەمیشە جێگەی ڕێز بوو.
بەم كۆستە خەمناكەوە پرسە وسەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی كاكە مەزۆ و دۆست وهەڤاڵانی وهەموو وەرزشوانانی هەولێر وكوردستان دەكەین، هیوادارین خوای گەورە بیخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی وبەبەهەشتی بەرینی شاد بكات وسەبووری ببەخشێتە خانەوادەكەی .

انا لله وانا الیه راجعون
د.بەشیر حەداد
جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران