ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ ده‌دات له‌سه‌ر پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی بودجه‌ی گشتی 2019 و تاوتوێی چه‌ند دۆسیه‌كی خزمه‌تگوزاری ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8/7/2019 له سی ویه‌كه‌مین دانیشتنی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی یه‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 203 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له‌سه‌ر پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای بودجه‌ی گشتی كۆماری عیراق بۆ ساڵی دارایی 2019.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه په‌رله‌مانتار سه‌باح ساعدی به‌یاننامه‌یه‌كی خوێنده‌وه به‌بۆنه‌ی یادی 21 ساڵه‌ی شه‌هیدبونی مه‌رجه‌عی باڵا سه‌ید محه‌مه‌د محه‌مه‌د سادق سه‌در و دوو كوڕه‌كه‌ی.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر پێشنیاری هه‌مواركردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆ و پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ به‌ناوی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندی و ڕاگه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی له هه‌ردوو لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری و ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر پێشنیاری هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای بودجه‌ی گشتی كۆماری عیراق بۆ ساڵی دارایی 2019.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ئاراسته‌یكرد كه ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو میوانداری هه‌ردوو وه‌زیری دارایی و نه‌وت و نوێنه‌ری سه‌رۆك وه‌زیران و دیوانی چاودێری بكرێت، بۆ تاوتوێكردنی بابه‌تی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و ئه‌گه‌ر وه‌ڵامێكی گونجاو سه‌باره‌ت به دۆسیه‌كه نه‌درایه‌وه، ئه‌وا ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵده‌ستێت به ئه‌نجامدانی ڕێوشوێنی چاودێری خۆی به‌رامبه‌ر هه‌رلایه‌نێك كه پابه‌ندی به مادده‌كانی بودجه‌ی گشتی نه‌كردبێت له‌بابه‌تی هه‌نارده‌كردنی بڕه نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.
دواتر ئه‌نجومه‌ن له‌میانی به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنه‌كه له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن دكتۆر به‌شیر حه‌داد، چه‌ند بابه‌تێكی خزمه‌تگوزاری تاوتوێكرد له‌وانه ئاسانكردنی ڕێوشوێنه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌رچوانی كۆلیژه‌كانی ده‌رمانسازی ئه‌وانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی عیراق خوێندنیان ته‌واوكردوه، هه‌روه‌ها داواكردن له هه‌رێمی كوردستان كه بڕگه‌كانی بودجه‌ی گشتی ساڵی 2019 جێبه‌جێ بكات و چه‌ند بابه‌تێكی تر.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی داوای له لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد به‌دواداچون بكه‌ن بۆ بابه‌ته‌كانی كه له دانیشتنه‌كه‌دا تاوتوێكران.
له‌كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو 11/7/2019 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
8/7/2019