ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ ده‌دات له سه‌ر یاسای مافی شه‌هیدانی پێگه‌ی ئاسمانی و ڕاسپارده‌كانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی نیشته‌جێبون
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 11/7/2019 له سی و دووه‌مین دانیشتنی خۆیدا به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئاماده‌بونی 196 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له سه‌ر یاسای مافی شه‌هیدانی پێگه‌ی ئاسمانی و ڕاسپارده‌كانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی نیشته‌جێبون و ڕاپۆرتی لیژنه‌ی دارایی سه‌باره‌ت به فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان خوێنده‌وه.
ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له سه‌ر پڕۆژه یاسای لێبوردن له سزاكانی باج، بۆ ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی تاوانه‌كانی باج له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دارایی و گێڕانه‌وه‌ی باجه‌كانی سه‌ر ئه‌ستۆی ئه‌رك له‌سه‌ره‌كان.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له سه‌ر پڕۆژه یاسای مافی شه‌هیدانی تاوانه‌كه‌ی پێگه‌ی ئاسمانی شه‌هید ماجد تمیمی له پارێزگای سه‌لاحه‌دین.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له سه‌ر پڕۆژه یاسای سه‌ندیكای په‌رستاری بۆ باشتركردنی باری ژیانی ئه‌و توێژه‌و په‌ره‌پێدانی تواناكانیان.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له سه‌ر ڕاسپارده‌كانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی نیشته‌جێبون كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی پلاندانانی ستراتیژی پێشكه‌شكرابو و سه‌رۆك حه‌لبوسی ڕایگه‌یاند كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن كار بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕاسپاردانه‌و تێبینه‌كانی په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان ده‌كات و له گه‌ڵ حكومه‌تدا بابه‌ته‌كه ده‌خاته‌ڕوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ڕاپۆرتێكی خوێنده‌وه‌و تاوتوێی پێشنیاری یاسای لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نشتیمانی عیراقی كرد.
دواتر لیژنه‌ی دارایی ڕاپۆرتێكی خوێنده‌وه سه‌باره‌ت به میوانداریكردنی وه‌زیری دارایی به‌ڕێز فوئاد حسێن و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای نه‌وت (سۆمۆ) بۆ تاوتوێكردنی دۆسیه‌ی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و مادده‌ی 10 /دووه‌م/ج له پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی دارایی 2019.
له كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی شه‌ممه 20/7/2019 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
11/7/2019