ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ ده‌دات له‌سه‌ر هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكای جیولۆجیه‌كان وتاوتوێی دوو یاسا ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20/7/2019 له سی و سێیه‌مین دانیشتنی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 182 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له‌سه‌ر هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكای جیولۆجیه‌كان و كۆتایی هێنا به تاوتوێكردنی دوو پڕۆژه یاسا‌و چه‌ند بابه‌تێكی خزمه‌تگوزاری.
له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی دووه‌می یاسای سه‌ندیكای جیولۆجیه‌كان ژماره (197)ی ساڵی 1968.
دواتر به‌ڕێز كه‌عبی داوای به‌ستنی كۆبونه‌وه‌كی كرد له نێوان لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان و نوێنه‌ری حكومه‌تدا بۆ گه‌یشتن به ڕێكه‌وتنامه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ده‌ركردنی یاسای ڕێكخستنی دروستكردنی عه‌لوه‌كانی میوه‌و سه‌وزه و ئاژه‌ڵ.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێكی ته‌واوكرد و تاوتوێی پڕۆژه یاسای باجی هه‌ڵمه‌تی نشتیمانی بۆ بنیاتنانی قوتابخانه‌و باخچه‌ی منداڵان كرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی بۆ ڕاپۆرتێك ته‌واوكرد و تاوتوێی پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی سێیه‌م بۆ یاسای پله‌كاری خاوه‌ن پیشه پزیشكی و ته‌ندروستیه‌كان ژماره (6)ی ساڵی 2000 كرد.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن تاوتوێی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به هاوڵاتیانه‌وه كرد، له‌وانه كێشه‌كانی هاتوچۆی هاوڵاتیان و كاره‌باو دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ ده‌رچوانی به‌شی ئه‌ندازیاری كیمیا‌و كاراكردنی ئه‌نجومه‌نی خزمه‌تی ئیتیحادی و كێشه‌ی بۆردومانكردنی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كورستان له‌لایه‌ن توركیاوه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی داوای له لیژنه‌ی په‌روه‌رده كرد ڕۆڵی چاودێری خۆی ببینێت بۆ زانینی هۆكاره‌كانی دابه‌زینی ڕێژه‌ی ده‌رچونی قوتابیان، هه‌روه‌ها داوای له فه‌رمانگه‌ی په‌رله‌مانی كرد ئامارێك بۆ ژماره‌ی میوانداریكردن و نوسراوه فه‌رمیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ده‌زگاكانی جێبه‌جێكردن و وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان ئاماده بكات.
له كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی دووشه‌ممه 22/7/2019 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
20/7/2019