ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ ده‌دات له‌سه‌ر هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی ئه‌و پارێزگانه‌ی هه‌رێمێك پێكناهێنن و قه‌زاكان
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22/7/2019 له سی و چواره‌مین دانیشتنی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 217 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له‌سه‌ر یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای ئه‌و پارێزگانه‌ی هه‌رێمێك پێكناهێنن و قه‌زاكان ژماره (12)ی ساڵی 2018 و كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی پڕۆژه یاسای سه‌ندیكای په‌رستاری.
له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر بڕیارێكی په‌رله‌مانی كه چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌كی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی نیشته‌جێبون له‌خۆ ده‌گرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای ئه‌و پارێزگانه‌ی هه‌رێمێك پێكناهێنن و قه‌زاكان ژماره (12)ی ساڵی 2018.
دواتر ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێكی ته‌واوكرد و تاوتوێی پڕۆژه یاسای سه‌ندیكای په‌رستاری كرد.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن تاوتوێی چه‌ند دۆسیه‌كی گرنكی تایبه‌ت به بواری خزمه‌تگوزاری و ئابوری كرد‌و جه‌خت كرایه‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی كاری حكومه‌ت له قۆناغی داهاتودا.
له‌كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتو 25/7/2019 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
22/7/2019