ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ ده‌دات له سه‌ر یاسای ده‌سته‌ی ده‌ریاوانی عیراقی و كۆتایی دێنێت به خوێندنه‌وه‌ی حه‌وت یاسا
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 25/7/2019 له سی و پێنجه‌مین دانیشتنی خۆیدا به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئاماده‌بونی 170 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له سه‌ر یاسای ده‌سته‌ی باڵای ده‌ریاوانی عیراقی و كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی حه‌وت پڕۆژه یاسا.
سه‌ره‌تا به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی ڕایگه‌یاند كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تاوانی ڕژێمی پێشوو ده‌رهه‌ق به‌عیراقیه‌كانی شه‌رمه‌زار ده‌كات، پاش دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له پارێزگای موسه‌ننا كه ئێسك وترێسكی 70 حه‌فتا كه‌سی تێدا دۆزرایه‌وه.
دواتر ئه‌نجومه‌ن سوره‌تی فاتیحه‌ی له سه‌ر گیانی شه‌هیدانی عیراق خوێنده‌وه.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای ده‌سته‌ی باڵای ده‌ریاوانی عیراقی بۆ به‌رزكردنی ئاستی خزمه‌تگوزاری ده‌ریاوانی و دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی باڵای عیراقی.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ڕاپۆرتێكی خوێنده‌وه‌و تاوتوێی پڕۆژه یاسای په‌سه‌ندكردنی رێكه‌وتنامه‌ی نێوان حكومه‌تی كۆماری عیراق و لیژنه‌ی خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی كرد.
هه‌ر له‌م بواره‌دا، ئه‌نجومه‌ن ڕاپۆرتێكی خوێنده‌وه‌و تاوتوێی پڕۆژه یاسای به‌شداریكردنی كۆماری عیراق له ڕێكه‌وتنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به پێوه‌ره‌كانی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ژماره (102)ی ساڵی 1952 كرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتاییهێنا به خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك و تاوتوێی پرۆژه یاسای به‌شداریكردنی كۆماری عیراق له ڕێكه‌وتنامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ (ئینقاز)ی ساڵی 1989 كرد.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ڕاپۆرتێكی خوێنده‌وه‌و تاوتوێی پڕۆژه یاسای په‌سه‌ندكردنی رێكه‌وتنامه‌ی هاریكاری سه‌ربازی و ئه‌منی له نێوان حكومه‌تی كۆماری عیراق و حكومه‌تی شانشینی ئۆردنی كرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتاییهێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای په‌سه‌ندكردنی رێكه‌وتنامه‌ی خۆدۆرگرتن له دوولایه‌نه‌ی باج وه‌رگرتن و نه‌هێشتنی خۆدزینه‌وه له پێدانی باجی سه‌رمایه له نێوان حكومه‌تی كۆماری عیراق و حكومه‌تی هنگاریا.
دواتر ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه یاسای به‌ده‌ستهێنانی كرێی هاوشێوه له زه‌وی و زاری ده‌وڵه‌ت كه بۆ مه‌به‌ستی كشتوكاڵی به‌كارهێنراوه ته‌واوكرد.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتاییهێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیاری یاسای سه‌ندیكای به‌رنامه‌كاران، به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتیكردنی ئه‌و توێژه و به‌رگریكردن له مافه‌كانیان.
له‌كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی سێ شه‌ممه 30/7/2019 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
25/7/2019