بەیاننامەی لیژنەی پەروەردە لەبابەت دواکەوتنی پێدانی بەڕێوەبەرایەتیە پەروەردەییەکانی پارێزگاکان پەرتۆکە بەرنامەییەکان

مەسەلەی چاودێریی لەچاپدانی پەرتۆکە قوتابخانەییەکان بەیەکەم کاری لیژنەی پەروەردەیی پەڕلەمانی دادەنرێت کە لەنیوانیدا هەوڵ دەدات بۆ یەکسانیی فێرکردن بۆ هەموو ڕۆڵەکانی گەلی عێراقی بەتایبەتی بەرنامەی خوێندن دادەنرێت بەیەکەم هەنگاوکە قوتابی دەستی پێدەکات لەساڵی خوێندنی دا ، کە وا پێویستە وەزارەتی پەروەردە ئەم پەرتۆکانە بدات بە بەڕێوەبەریە گشتیەکانی پەروەردە لە پارێزگاکاندا لەکاتی سنوورداریا لەمانگی ئاب لە هەموو ساڵێکدا .
وە لیژنەی پەروەردە دەستی بەکار کرد لە بەدواچوونی مسەلەی چاپکردنی پەرتۆکەکان لەنیوان بەستنی زنجیرەێک لەکۆبوونەوەکان یەکەمیان لە بەرواری ۲۲/٥/۲۰۱۹ دا کەتیایدا میوانداریی وەزیری پەروەردە کرا بەجێگریی دوکتۆر قوسەی سوهەیل وەکادێری پێشکەوتووی وەزارەت بۆ زانینی ئەومیکانیزمەی کە کاری پێ دەکرێت بۆچارەسەری مەسەلەی لە چاپدانی پەرتۆکەکان لەگەل جەختی ئەوەدا کە پێویستە چاپ لێ دان لەناوعێراقدا بێت وە بەو مەرجو وەسفانەی کە ڕێککەوتن لەسەریانەجگە لە پێویستی بەشدانی ئەمبارەکانی بەڕێوەبەرەگشتیەکانی پەروەردە بەم پەرتۆکانه لەمانی ئابی ساڵی ۲۰۱۹ ئەوەش بۆ ئەوەی دا بەشکردنی بەسەر قوتابخانەکان دا مسۆگەر بکرێت ، ڕێککەوتنەکە لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەدا وابووکە پەرتۆکە بەرنامەییەکان دابەش بکرێت بەسەرچاپخانەکانی کەرتی تایبەتی و گشتی دا بەگوێرەی ڕژێمی مزایەدە لە پێناوی درووست کردنی هەلی کار و سوودی هەموو چاپخانە عێراقیەکان .
وەبەوگوێرەی کەلەسەرەوە باسکرا لیژنەی پەروەردە دوای مەسەلەێ چاپی پەرتۆکەکان کەوت بەهۆی چاودێریی بەردەوام لە حاڵەتێکدا کە گومانێکی دارایی هەبێت لە گرێ بەستەکان لەگەڵ ئەو چاپخانانەی کەچاپی پەرتۆک دەکەن وە زانیاری گەیشتە لیژنەی پەروەردە کە لە ژێرەوە گرێبەست هەیە لەنیوان چاپخانە کاراکان کە ئەمەش بە ‌پێچەوانەی گرێبەستی رێککەوتنە لەنیوان وەزارەت و چاپخانەکان دا ئێمەش لەلای خۆمانەوە دەستەی دەست پاکی وە نووسینگەی پشکنێرەری گشتییی وەزارەتی پەروەردەو دیوانی چاودێریی داراییمان ئاگادارکردەوە بۆ لێکۆڵینەوەو چارەکردنی باسەکە .
وەئێمە ئەمڕۆ لەکۆتایی مانگی ئابداین و ئاماژە بەردەستیەکان وای دەر دەخات کە دواکەوتن هەیە لە وەزارەتی پەروەردە دا بۆ دابەش کردنی هەندێ ناونیشانی پەرتۆکە بەرنامەییەکان بەسەر بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکانی پەروەدەدا .
وەلەبەر ئەوە لیژنەی پەروەردە داوادەکات لە وەزارەتی پەروەردەکە ئەم بەرپرسیە هەڵگرێت و چارەسەری بابەتەکە بکات پێش دەست پێ کڕدنی ساڵی نوێی خوێندن وە سوود وەرگڕێت لەو پەرتۆکە بەرنامەییانەی کەماوە تەوە لە وەزارەتدا .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن