سێ سەرۆكایەتیەكە لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردە سیاسیەكان كۆدەبنەوە و تەئكید لە پابەندبوون بە یەك ڕیزی نیشتمانی دەكەنەوە

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ دووشەممە، لە كۆشكی سەلام ئامادەی كۆبونەوەیەك بوو كە دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار و عادل عەبدولمەهدی لە خۆ گرتبوو لەگەڵ ژمارەیەك لەسەركردە نیشتمانییەكان بۆ لێكۆڵینەوە لە بارودۆخی سیاسی و ئەمنی لە وڵات و ناوچەكە.
ئامادەبوان ئاگاداركران لەڕاپۆرتی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان تایبەت بە تەقینەوەكانی كۆگاكانی چەك و تەقەمەنی لە رۆژانی ڕابردوودا.
ئامادەبوانی كۆبونەوەكە تەئكیدیان كردەوە لەسەر گرنگی بەدواداچوون بۆ رێوشوێنەكانی حكومەت سەبارەت بە ئاماژەكانی تێوەگلانی دەرەكی سەبارەت بە دەستدرێژییەكانی سەر كۆگاكان، و ئیدانەی تەقینەوەكانیان كرد كە پێشێلكاری راستەوخۆی سەروەری عێراقە، ئەوانەشی كە بونە قوربانی شەهیدی عێراقیین.
تەئكیدییش كرایەوە لەسەر پشتیوانی حكومەت بۆ رێوشوێنەكانی پاراستنی سەروەری و پشتیوانی تواناكانی بەرگری و گرتنەبەری تەواوی رێوشوێنەكان لەرێی تەواوی كەناڵە كاراكان و رێكخراوە نێودەوڵەتی و ئیقلیمیەكان، بۆ بەرپەرچدانەوەی دەستدرێژیكاران و بەرگری لە عێراق و ئەمن و سەروەری.
ئامادەبوانی كۆبونەكە تەئكیدیشیان كردەوە لەسەر گرنگی یەكڕیزی نیشتمانی سیاسی و پێكهاتەكان، و پێكەوە وەستان لە پێناو ئاسایشی عێراق و سەلامەتی و پاراستنی سەروەری.
بارودۆخە ئیقلیمی و نێوەوڵەتیەكەش تەواو هەستیارە، بەسەر هەمولایەكدا دەیسەپێنێت كە ترسناكی دۆخەكە و ساتی مێژویی بە هەند وەرگرن، كاری پێویست بكەن بۆ پتەوكردنی هەموو ئەو بوارانەی یەكڕیزی عێراقییەكان دەپارێزێت، لەگەڵ پاراستنی سەربەخۆیی هەڵوێستی نیشتمانی عێراق، و بەردەوامیدان بە سەركەوتنی بەدیهاتوو بەسەر تیرۆر و پاشەكشە نەكردن لێی.

لەسەر رۆشنایی ئەو روداوانە ئامادەبوانی كۆبونەوەكە رێكەوتن لەسەر:
1. رێزگرتن لە مەرجەعیەتی دەوڵەت لە هەموو بارودۆخێكدا، و پابەندبوون بە سیاقی دەستوری و دامەزراوەكان، و رەچاوكردنی سەروەری یاسا و هەر جۆرە دەرچونێك لە دەوڵەت ودامەزراوەكانی دەرچونە لە بەرژەوەندی نیشتمانی و پێشێلی یاسا و بەپێی یاساكانی دەوڵەتی عێراق مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.
2. پابەندبوون بە ( سیاسەتی نیشتمانی یەكگرتوو) كە لەكۆبونەوەی سەركردەكان لەسەری رێكەوتوون، پەكێش نەبون بۆ سیاسەتی جەمسەرگیری و رەتكردنەوەی بونی عێراق بە گۆڕەپانی جەنگ، و رێگەندانیش بە بونی عێراق بەسەرچاوەی دەستدرێژی بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ.
3. پشتیوانی لە رۆڵی ئازایانەی هێزە چەكدارەكان بە هەموو پێكهاتەكانیەوە، كاركردن بۆ ئەوەش هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەكان چاودرێی شانە نستوەكانی داعش بكەن، و تەئكید كردنەوە لەسەر بەردەوامبوونی رۆڵی بەرپرسیارێتی و رێگە نەدان بە گردبونەوە و گەڕانەوەیان تا كۆتاییهێنانی تەواوەتی بە پاشماوەكانی داعش.
4. رچاوكردنی قوربانی شەرفمەند و رۆڵی نیشتمانی كە حەشدی شەعبی پێشكەشی كرد وەك بەشێكی كاریگەر لە دامەزراوەی بەرگری نیشتمانی، لە ژێر فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، و بەوجۆرەی پاندە دەبن بە جێبەجێكردنی فەرمانی دیوانی، و ئیدارەدانی كۆگاكانی چەك و تەقەمەنی بە پێی سیاقی پەیرەوكراو لە دەوڵەت و لە رێی رێوشوێنەپارێزراوەكان و لەژێر سایەی دامەزراوەی بەرگری و فەرمانی فەرماندەی گشتی.
5. گرتنەبەری رێوشوێنی ئیحتیاتی پێویست لەگەڵ ئەگەری روداوی كتوپڕ و بەرەنگاربونەوەی لێكەوتەكانی.
6. بەدواداچوون بۆ رێكەوتن و لێكاێگەیشتنەكان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەو جۆرەی هاوكارە بۆ پابەندبوونیان دەرحەق بە عێراق و سەربەخۆیی و ئاسایش و سەلامەتی.