سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە بەرێوەبەری ئیقلیمی بۆ ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە بانكی نێودەوڵەتی دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز ساروج كۆمارجاه بەرێوەبەری ئیقلیمی بۆ ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە بانكی نێودەوڵەتی.
لە دیدارەكەدا تاوتوێی دەرفەتی پتەوكردنی هاریكاری هاوبەش لەبواری وەبەرهێنان و میكانیزمی پێویست بۆ كەمكردنەوەی رۆتینی ئیداری لە وەزارەت و دەمەزراوەكانی دەوڵەت كرا، لەگەڵ ڕەخساندنی دەرفەتی كار بۆ لاوان لەرێی پرۆژە ستراتیجیەكان.
بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر پەرۆشی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ چاودێریكردنی دۆسیەی هاریكانی نێوان حكومەتی فیدڕاڵی و بانكی نێودەوڵەتی بەو جۆرەی گەشە دەدات بە جێبەجێكردنی پرۆژە ئابورییەكان كە راستەوخۆ پشتیوان دەبێت بۆ هاوڵاتیان.
لای خۆیەوە كۆمار جاه تەئكیدی كردەوە لەسەر هاریكاری نێوان بانكی نێودەوڵەتی و عێراق و پشتیوانی بۆ بوژانەوەی ئابوری و بەوجۆرەی گەشەكردن بەدیدەهێنێت.

=====
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
27 ئاب 2019