سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەرەخۆشی لەرۆشنبیران و ئەدیبان دەكات بەهۆی كۆچی دوایی ئەمینداری گشتی یەكێتی ئەدیبانی عێراق

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنحومەنی نوێنەران، سەرەخۆشی لەرۆشنبیران و ئەدیبان كرد بەهۆی كۆچی دوایی ئبراهیم خەیات ئەمینداری گشتی یەكێتی ئەدیبان و نوسەرانی عێراق.
بەرێزیان ڕایگەیاند: بە داخ و كەسەرێكی زۆرەوە و دوای ڕازیبوون بە قەدەری خوای گەورە هەواڵی كۆچی دوایی ئیبراهیم خەیات ئەمینداری گشتی یەكێتی ئەدیبان و نوسەرانی عێراقمان پێگەیشت.
لەمبۆنە غەمبارەدا سەرەخۆشی لە رۆشنبیران و ئەدیبانی وڵات و خێزان و كەسوكاری دەكەم و داوام لە خودای گەورە ئەوەیە بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و سەبووری هەموو لایەك بدات.
راشیگەیاند كۆچكردوو یەكێك بوو لە گەورە ئەدیب و رۆشنبیرانی عێراق، بەكۆچی ناوادەی بۆشاییەكی گەورە لە بواری ئەدەبی و رۆشنبیری دروستدەكات.

=====
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
28 ئاب 2019