بەیاننامەی لیژنەی پەروەردە لەبابەت قوتابخانەی ڕووناکیی ئەهرامەکانەوە

میدیا عێرقیەکان هەواڵێکیان بڵاوکردەوە لەبابەت قوتابخانەی (ڕووناکیی ئەهرامەکان ) ی ئەهلی لە پارێزگای بەسرە داوای کردووەکە مامۆستای عارەب دابمەزرێنرێت بە وانە وتنەوە لەم قوتابخانەیەدا .
وە وەڵامی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی فێرکردنی ئەهلیوبیانی لەوەزارەتی پەروەردەدا کە قەدەغەنیەلەبوونی وانە بێژەکانی عارەب پاش دووپات بوونی بڕوانامەکانیان ویەکسانی کردنیان لە وەزارەتی فێرکردنی باڵادا وەتەواوکردنی ڕێکاری نیشتەجێییان وەدووپات کردن لەنەبوونی دەرچوانی عێراقیەکان لەکۆڵیجە پەروەردەییە پشتگیرە حکوومەتیەکان یان ئەهالیەکان .
لەوکاتەی کەلیژنەی پەروەردەی پەڕلەمانێ جەخت لەسەر ئەوە دەکات کەپێویستە کۆمەڵەی پەروەردەیی پێش بخرێت ولەوانیش فێرکردنی ئەهلی چونکە لەلایەن دەوڵەتەوە پەسەند کراوە بە پشتگیر بوونی بەندی(۳٤) لەدەستووری عێراقیی کار پێ کراو دا لەنیوان ڕووکردن لە شارەزاییەکانی بیانیەکان وعارەبەکان بۆ هەستانەوەی واقعی پەروەردەیی بەوشێوەیەی کە دەگونجێت لەگەڵ جێگەی وڵاتی عێراقداومیراتی شارستانیەتی وبەوباوەڕەمان کەهەستانەوەی واقعی پروەردەییو فێرکردن بەڕێگاێک دادەنرێت بۆ تێپەڕبوون بەرەو پێشکەوتنو گۆڕان لە هەموو کەرتەکانی وڵات دابەڵام واقعی ئێستامان و شیاوی دەیسەپێنێ بەسەرمان دا بەرچاوکردنی پێشەکیەکان و لەنیوان لەخۆ گرتنی توانا عێراقیەکان لە دەرچوان و وانە بێژەبەخۆڕاییەکان و خاوەن بڕوانامە باڵا تایبەتمەندەکان وەلەچاوگرتنی ئەوە کەژمارەێکی زریان هەیەکەبێکارن جگە لەبوونی ئەویاسایانەی کەمافی پێشخستنیان دەداتێ وەکویاسای وەزارەتی پەروەردەی ژمارە( ۲۲) لەساڵی ۲۰۱۱و یاسای خستنەکاری هەڵگری بڕوانامەباڵاکان ژمارە( ٥۹ ) لەساڵی ۲۰۱۷ داهەروەها ڕژێمی فێربوونی گشتی و ئەهالی و بێگانە لەبەندی (۱/ چوارەم ) کەدەقەکەی ئەوەیە ( دابین کردنی هەلی کارکردن لەڕووی پەروەردەو فێرکردنەوە بۆ مامۆستاو وانە بێژەکان) .
لەسەر ئەم بناغەیەی کەلەسەرەوەباسکرا لیژنەی پەروەردە داوادەکات بەپێویستیی داسەپاندن بەسەر قوتابخانە ئەهالیەکان و ئەوقوتابخانەیەی کەلەسەرەوەناوی براوە ئەوسنورداری و فەرمانانەی کلەوەزارەتی پەروەردە دەرچووە بەتایبەتی لەگەڵ بوونی دەرچوە عێراقیەکان لەکۆلیجە پەروەردەییەکان دا و پشتگیرە حکوومەتیەکان یان ئەهالیەکان ،بەتایبەتی پارێزگای بەسرا ژمارەێکی زری هەیە لە بێکارەکانی دەرچوان و خاوەن بڕوانامە باڵاکان کە ئامادەن بۆ بەجێ هێنانی ئەم کارە ئەوانە لەپێشترن بۆ گرنگی پێ دان و لەخۆگرتنیان تائەوانی دیکە وەبەپێچەوانەوە د اوا لە وەزارەتی پەروەردە دەکەین بۆبەکارهێنانی ڕێکارە یاساییەکان کەهاتوە لەبەشی پێنجەم دا ( سزاکان ) لەڕژێمی فێرکردنی ئەهلی وبێگانە ژمارە ( ٥ ) لە ساڵی ۲۰۱۳دا بەوشێوەیەی دەگونجێت لەگەڵ جۆری سەرپێچیەکەدا بۆ مسەوگەرکردنی ڕوونەدانی ئەم حاڵەتە لەداهاتوودا .
لیژنەی پەروەردەیی پەڕلەمانی