سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە وەزیرانی كشتوكاڵ و بازرگانی و سەرچاوەكانی ئاو دەكات بۆ تاوتوێی داواكارییەكانی پارێزگای دیوانیە

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، كۆبونەوەیەكی لەگەڵ هەریەك لە بەرێز جەمال عادلی وەزیری سەرچاوەكانی ئاو و بەرێز ساڵح حەسناوی وەزیری كشتوكاڵ و بەرێز محەمەد عانی وەزیری بازرگانی ئەنجامدا بۆ تاوتوێ و بەدواداچوون بۆ داواكارییەكانی پارێزگای دیوانیە.
لەمیانی دیدارەكە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران جەختی كردەوە لەسەر پەرۆشی بۆ بەدواداچوون بۆ داواكارییەكانی پارێزگای دیوانیە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بەمەبەستی پەلەكردن لە یەكلایی كردنەوەی.
هەر كۆبونەوەكەدا تاوتوێی گرنگی كاركردن بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەی دانەوەی قەرزی كەڵەكەبووی جوتیاران لەبەرامبەر كرێی زەوی كشتوكاڵی لە ساڵانی ڕابردودا لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق كرا لە نێویشیاندا دیوانیە لەگەڵ بەرزكردنەوەی نرخی دانەوێڵە بەمەبەستی كەمكردنەوەی رێژەی هەژاری لە پارێزگا بەرهەمهێنەكان، و چڕكردنەوەی هەوڵەكان لەپێناو چاكسازی لە زەوی كشتوكاڵی لەو پارێزگایە و راكێشانی ئاودێری، هەروەها هەستانی وەزارەتی بازرگانی بە دروستكردنی سایلۆیەكی 60 هەزار تەنی و تۆماركردنی لە چوارچێوەی تەرخانكردنی پارە بۆ ئەو وەزارەتە.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران تەئكیدی كردەوە لەسەر پێكهێنانی شاندێكی ویزاری كە هەریەك لە وەزیرانی سەرچاوەكانی ئاو و كشتوكاڵ و بازرگانی لەخۆبگرێت و لە هەفتەی داهاتوودا سەردانی پارێزگای دیوانیە بكەن بۆ بەدواداچوون بۆ پێداویستیەكانی پارێزگاكە لەسەرجەم كەرتەكان هەریەكەو بەپێی پسپۆڕی خۆی.
بەرێزیان دوێنێ یەكشەممە سەردانی پارێزگای دیوانیەی كرد بۆ تاوتوێی ئاستی خزمەتگوزاری لە پارێزگاكە و گەورەترین بەربەستەكانی بەردەم پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان و گرنگترین پرۆژە تەواوكراوەكان و بەئاگابوون لە پێداویستیەكانی دانیشتوان.

======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
2 ئەیلول 2019