لیژنەی دارایی لەگەڵ سەرۆکی دەستەی مەرزەکانی سنوورداگفتوگۆ دەکات لەبابەت گرفتە سەرەکیەکان کەبەرەو ڕووی دەبێتەوە
لیژنەی دارایی بەسەرۆکایەتی د. هەیسەم جبووری و پەڕڵەمانتارعەدنان زرفی ڕۆژی سێشەممە ۳/۹/۲۰۱۹میوانداری کرد لە سەرۆکی دەستەی مەرزەکانی سنوور د. کازم عقابی .
وە لەمیوانداریەکە کەلە مەڵبەندی لیژنەی دارایی دا بوو گفتوگۆلەبابەت سەرەکی ترینی ئەو گرفتانەی کەبەرەو ڕووی دەستەی مەرزەکانی سنوور دەبێتەوە و میکانیزمی کارەکەی و گرنگترین پێشنیارەکانی تایبەت بە پێشخستنی کارەکەی کە خزمەتی سوودی نیشتمانو هاونیشتمانیەکان دەکات .
وەسەرۆکی لیژنەی دارایی جەخی کردلە گرنگی دەست بەسەراگرتنی تەواو بەسەر هەموو مەرزەکانی سنووردا وەبەرەنگاربوونەوەی هەمووڕووێکی گەندەڵیی دارایی و بەڕێوە بردن تیای دا چونکە بەسەرچاوەێکی گرنگ دادەنرێت لەداهاتی نیشتمانی و لقێکی گرنگە لە بوودجەی وڵاتدا .
وە د.جبووری دەریخست کە یەکگرتنی ستراتیژیەکانی وەزارەتەکان و دەزگاکانی پەیوەندی دار لەگەڵ دستەی مەرزەکانی سنووردا سوودێکی گەورەوخزمەتێک بەدەست دێنێ کەدەڕژێتە سوودی عێراقەوە .
هەروەها لیژنە پێی داگرت لەسەر گرنگی ئامادەکردنی هەندێ لەمەرزەکان کەدەگونجێت لەگەڵ قەوارەی ئاڵوگۆرکردنی بازرگانی لەنیوان عێراق و وڵاتە دراوسێکاندا.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن