لیژنەی دارایی پێشوازی لە سەرۆکی ژمێریارەکان و وردکارەکان دەکات

لیژنەی دارایی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار د. هەیسەم جبووری و بەئامادەبوونی پەڕلەمانتارعەدنان زرفی ڕۆژی سێشەممە ۳/۹/۲۰۱۹ پێشوازی کرد لەسەرۆکی ژمێریارەکان و وردکارە عێراقیەکان بەڕێز جەواد شەهیلی .
وەلەنیوان چاوپێکەوتنەکەدا کەلە مەڵبەندی لیژنەی داراییدا بەڕێ کرا تاوتوێی پێشنیاری لێ گۆڕانی یەکەمین کرا لەیاسای سەندیکای ژمیریارەکان و وردکارەکان کەسەرۆک دای بە سەرۆکی لیژنەی دارایی کە ئەویش لەلای خۆیەوە جەختی لەسەر ئەوەکرد کە دەخرێتە خشتەی کارەکانی لیژنە بۆ خوێندنەوەی یەکەمین جاری .
وە جبووری جەختی کرد لەسەر پێویستیی پێشخستنی کاری ژمێریارەکان و وردکارەکان لە فەرمانگە کان و دەزگاکانی وڵاتدا لەڕێگای دابینکردنی بەرنامە ئەلەکترۆنیەکان کەیارمەتی دەدات لە ئاسانکردنی کارەکەیاندا و کات کەم دەکاتەوە و وردبینیەکی گەورتر دەدات بەکارکردن .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن