سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق دەكەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، چاوی كەوت بە شێخ قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق.
لە میانی دیدارەكە گفتوگۆ سەبارەت بە دواپێشهاتەكانی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی لە وڵاتدا كرا لەگەڵ ئەدای ئەنجومەنی نوێنەران لەمیانی ساڵی یاسادانانی یەكەم، و تەئكیدیش كرایەوە لەسەر گرنگی چاكسازی لە دامەزراوە كانی چاودێری دارایی و سەلامەتی رێوشوێنەكانیان بەمەبەستی كاراكردنی رێوشوێنەكانی ریشەكێشكردنی گەندەڵی.
هەر لە دیدارەكە گفتوگۆ سەبارەت بە دۆسیەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كرا كە بڕیارە لە میانی مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو ئەنجامبدرێت و تەئكیدكرایەوە لەسەر كۆكەرەوەی ناسنامەی نیشتمانی وپتەوكردنی و سوربوون لەسەر دەستخستنە نێودەستی یەك و یەكڕیزی كۆمەڵگە و دوور لە تایفی.
لەبەشێكی تری دیدارەكە تاوتوێی دۆسیەی گەڕانەوەی ئاوارەكان و پێشخستنی میكانیزمی گەڕانەوەیان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان بە زوترین كات كرا لەگەڵ چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ بوژانەوەی ژێرخانی ناوچەكانیان و دابینكردنی خزمەتگوزاری و بەدیهێنانی سەقامگیری، لەگەڵ گرنگی چارەسەركردنی دۆسەی پێسەروشوێنكراوان.
پێشتر شێخ خەزعەلی بانگەوازی بۆ پرۆژەیەكی نیشتمانی كردبوو بۆ ئاشتەوایی كۆمەڵگە و كە دەوڵەت بە سەرجەم دامەزراوەكانی لەگەڵ هێزە سیاسیەكان بەشداربن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ریشەیی بۆ قەیرانی ئاوارە و بێ سەروشوێنكراوان و پەلەكردن لە دۆسیەی قەرەبوكردنەوەیان، ئاماژەشی بە رۆڵی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دابوو بۆ رەخساندنی مقەوماتی كاری نیشتمانی و یەكخستنی هەوڵی هێزە سیاسیەكان بۆ بەدیهێنانی یەكێتی نیشتمانی.
هەر لە دیدارەكە تەئكید كرایەوە لەسەر گرنگی رۆڵی مەرجەعەكان لە پاراستنی سەقامگیری عێراق و یەكێتی گەلەكەی و گرنگی راستگۆیی دەزگاكانی ڕاگەیاندن و كاركردنی بە دەستپاكی و نەزاهە و شەفافیەت بەبێ دەستدرێژی بۆ سەر سەوابتە نیشتمانیەكان.

=====
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
3 ئەیلول 2019