لیژنەی پەروەردەی پەڕلەمانی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی دووەمی لیژنەی بەرگری کردنی ناوەندی بۆ بەرنامەی بەهێز کردنی هەلەکانی فێربوون بۆئەو لاوانەی کە قەیرانەکانی عێراق کاری لێ کردوون

لیژنەی پەروەردەی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار وشیار قەرەداغی وەئامادەبوونی ئەندامەکانی نوێنەرانی ئەو پارێزگایانەی پەیوەندن بە بەرنامە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی دووەمی لیژنەی بەرگریی ناوەندی بۆبەرنامەی بەهێز کردنی هەلی فێربوونی ئەوگەنجانەی کەقەیرانەکان لە عێراق دا کاری تێ کردوون لەماوەی ( ٥ـ٦/۹/ ۲۰۱۹ ) کەلە پارێزگای سلێمانیدا کرا کە ڕێکخراوی مێرسی کۆری نێودەوڵەتی ڕێکی خست .
وەلەکۆبوونەوەکەدا کە بریکاری وەزیری پەروەردە عەبد وەلی و بەڕێزان ئەندامانی لیژنە خۆجێییەکانی پارێزگاکان و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی پروەردە لەو پارێزگایانەی کە بەرنامەکەی تێدا بەڕێوە چووە ( بغدا، نەینەوا، ئەنبار، دیالە،کەرکوک ،سەلاحەدین) تاوتوێەکی تەواو ی ڕاپۆرتە ساڵانەکەی (۲۰۱۹،۲۰۱۸ )بۆبەرنامەی بەهێزکردنی هەلی فێرکردنی ئەوگەنجانەی کەقەیرانەکانی عێراق کاری تێ کردوون (ئاستی سێهەمین / لیژنەی بەرگری کردن / لیژنەی ناوەندی )کەئەویش لیژنەی باڵای سەپەرشتی کارە بەسەر بەرنامەکەو هەموولیژنەکانی هەڵمەت بردنی بەرگری کردنە کەمەبەستی گەڕانەوەی لاوەکانە بۆ کورسیی خوێندن لەنیوان بەرنامەی وەزارەتی پەروەردە ( فێرکردنی ڕۆژانە ،فێرکردنی شەوانە ، تاقیکردنەوە دەرەکیەکان ،فێرکردنی خێرا ، تازەپێ گەیشتوەکان ، مافت بۆ فێربوون ، لەناوبردنی نەخوێندەواری )
وەلیژنەی پەروەردەی پەڕلەمانی سوپاسی خۆی پێشکەش کرد بە ئەولایەنە پاڵپشتگیرانەی کاری وەزارەتی پەروەردە وەکوبرایان نوێنەرە ئامادەبووەکانی وەزارەتی کۆچوکۆچبەران وە کۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ و ئەندامانی کۆمەڵەی مێرسی کۆر کە هەوڵیان داوە لەنیوان ساڵەکانی بەجێ هێنانی بەرنامەکە وەلەنیوان سووربوونیان لەسە ر بەردەوامی پەیوەندی لەگەل لیژنەی پەروەردەی پەڕلەمانی ، هیوادارین کە ئەم هەوڵانە سەرکەوتووبن لە زەمینەی واقیع دا وەپتر بوونی ژمارەی قوتابیە گەڕاوەکان بۆکورسیەکانی خوێندن هەروەها لیژنەی پەروەردەی پەڕلەمانی جەخت دەکات لەسەر پشتگیری ویارمەتی دانی هەموو چالاکییەک کەدەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی کاری وەزارەتی پەروەردە بەو بڕوایەی کەهەمانە لە کاری هاریکاری کە ئەو بناغەی سەرکەوتنە