لەنیوان چاوپێکەوتنیا بەبەڕێوەبەرایەتیی خۆجێیەتیی شارۆچکەی بەلەد .. کەعبی  پێ لەسەر ئەوە داداگرێت کە دەبێت بوودجەی لێکۆڵینەوە لەسەرکراو بۆ ئەو پڕۆژانەی خزمەتی هاونیشتمانی دەکات جيَبةجيَ بكريَت

بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران  لە نووسینگەکەی دا ڕۆژی یەکشەممە ۸ ئەیلوولی ۲۰۱۹ پێشوازی کرد لە قایمقامی شارۆچکەی بەلەد بەڕێز عامر عەبدولهادی مەرهون و شاندە یاوەرەکەی، بەئامادە بوونی پەڕلەمانتار موحەممەد بەلداوی .

وە کەعبی وتی :ئەنجومەنی نونێەران لە خولی ئێستا يدا سوورە لە سەردانانی چارەسەرییەکی ڕاستەقینە بۆمەسەلەی ساڵنامەی هەڵبژاردن چ بۆبەڕێوەبەریە حۆجێیەکانی پارێزکاکان چ بۆ شارۆچکەکانو ناوچەکان، پاش ئەوەی بینیمان کە درێژکردنەوەی کارەکانیان بۆ چەند ساڵێک  بە پێشهاتێکی ترسناک دادەنرێت وە سةرثيَضيةكى دەستووریە، وئەماژەی بە بوونی میکانیزمە نوێیەکاندا کە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن جێ بەجێی دەکات ئەوە چارەسەری زۆر لەو کێشانەی کەهاتنە ڕێی ئەو پڕۆسەی هەڵبژاردنانە لە نیوان ۱٤ساڵی ڕابووردودا دەکات.

وە ئاماژەی بەوەدا کەهەموو لاێةک ئەوە دەزانێت کەتێکەڵ بوونێک هەیە لەنیوان ئەرکی ئەنجومەنەکانی پارێزگاکان و بەڕێوەبەرایەتیەكانى جێبةجيَكردندا، هەروەها لێتێکچوونێک لە تێگەیشتنی بێ ناوەندی و خۆجێیەتی دا هةية کەبەشێکە لەبەڕێوەبردنی گشتیی وڵات بەهەموویەوە وەلێی جیا نابێتەوە .

وەبەڕێزی داوای کرد لە بەڕێوەبردنە خۆجێییەکان  کەبوودجەی قەبە  دانەنێت وە سێ پڕۆژەی ستراتیژیی گەورە هەڵبژێرێت کەبەجێ هێنانیان دەکەوێتە سةر ئةستؤى حکومەتی ناوەندى، جگە لە بوودجە ساڵانەکانی، بەمەرجێک ئەم پڕۆژانە بەجێهێنانیان ئاسان بێت وە ئەگەری ئیش لێ کردنیان هەبێت و توانای  پەیداکردنی داهاتی پێویستی بۆ هەبێت، بەجۆرێک گرنگ ئەوەیە ئەم پڕۆژانە خزمەتێکی راستەو خۆ بەهاونیشتمانی بگەێنێت وەلێکۆڵینەوەێکی باشی لەسەر کڕابێت بۆمسوگەرکردنی خستنە ناو بوودجەی ساڵی داهاتوو “.

نووسینگەی ڕاگەیاندن

جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران

۸/۹/۲۰۱۹