سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەرخۆشی لە گەلی عێراق و ئۆمەتی ئیسلامی دەكات لەیادی شەهیدبوونی ئەیمام حوسەین (سەلامی خودای لێبێت)

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەرخۆشی لە گەلی عێراق و ئومەتی ئیسلامی كرد لەیادی شەهیدبوونی ئیمام حوسەین (سەلامی خودای لێبێت).
بەرێزیان ڕایگەیاند: سەرخۆشی لەگەلی عێراق و ئۆمەتی ئیسلامی دەكەم لەیادی عاشورا لە موحەرەم یادی شەهیدبوونی ئیمام حوسەین و ئەهل بەیت سەلامی خودایان لێبێت.
وتیشی لەم یادە ئازاربەخشەدا پێویستە وانە و پەند و نرخی مۆڤایەتی وەرگرن، كە ئیمام حوسەین (سەلامی خودای لێبێت) پێشەوایەتی دەكرد بە شۆڕشەكەی بەرگری لە ئازادی و دادپەروەری دەكرد و بە ڕووی زوڵم و چەوساندنەوە وەستایەوە ئەوەش شۆڕشی چاكیازی و گۆڕینی واقیع بوو.
بەرێزیان راشیگەیاند لەم یادە ئازاربەخشەدا یادی شەهیدانی عێراق دەكەینەوە كە گیانی خۆیان بەخت كرد لەپێناو گەڕانەوەی خاكی وڵات و ڕزگاركردنی لە تیرۆریستانی داعش.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران هەوڵەكانی هێزە ئەمنیەكانیشی بەرز نرخاند بە هەموو پێكهاتەكانیەوە لەگەڵ ئەو لایەنانەی بەشداربوون لە گرەنتی و پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری و كەشی گونجاو بۆ سەردانیانی بەرێز، داواشی لە خودای گەورە كرد ئاشتی و ئارامی بەسەر وڵاتەكەماندا ببارێنێت.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
10 ئەیلول 2019



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X