سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریكا دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی كرد لە بەرێز ماسیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق.
بەرێزیان تاوتوێی گەشەپێدانی پەیوەندیەكانی نێوان بەغدا و واشنتۆنی كرد لە بوارەكانی سیاسی و ئابوری و سەربازی، و رۆڵی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ئەمریكا بۆ پێشكەش كردنی پشتیوانی هونەری و هەواڵگری و ڕاهێنان و بەهێزكردنی هێزە ئەمنیە عێراقیەكان لەشەڕی دژ بە تیرۆر و راوەدونانی شانە نستوەكان و پاراستنی سنور و ئاسمانی عێراق.
هەر لەدیدارەكە بەرێزیان تاوتوێی گرنگی فراوانكردنی بەشداری كۆمپانیا ئەمریكیەكانی كرد لە وەبەرهێنان لە بواری وزە و نیشتەجێكردن و دەستەبەركردنی دەرفەتی كار بۆ زۆرترین ژمارەی لاوان.
لای خۆیەوە باڵیۆزی ئەمریكا جارێكی تر پەرۆشی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ پشتیوانی لەحكومەت و گەلی عێراق و پاراستنی سەقامگیری و سەروەری و كاركردن بۆ پتەوكردنی توانا سەربازیەكان بەمەبەستی پاراستنی سنورەكان و گەشەپێدانی توانای بەرگری ئاسمانی عێراقی، و ئاماژەی بە بەرپرسیار نەبونی ئەمریكا كرد لەبەزاندنی ئاسمانی عێراق و لێدانی ژمارەیەك بنكەی سەربازی و كۆگای چەك و تەقەمەنی.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
11 ئەیلول 2019



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X