کەعبی ئێمە کار دەکەین بۆ دانانی هەموو یاساکان بۆ ئافرەتان و گەنجان وەپێشخستنی کەرتەکانی تەندروستی و فێرکردنى تایبەت
بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران سووربوونی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەرخست بۆ دانانی چەپکێک یاسا دانان لەنیوان ماوەی داهاتوودا کە مسوگەری بکات ماف و سەرپەرشتیی ئافرەتان وە دەست گرتن بە ڕۆڵی پێشەنگیانەوە، وەڕۆیشتن بەرەودانانی یاسای دیکە کەپشتگیری کەرتی تایبەت وە هێنانی هەلی کار بۆ گەنجەکان وەهەرچیەک کەدەبێت بەهۆیسەقامگیریی عێراق وەدەسگرتن بە ڕۆڵی پێشەنگیی گرنگ و کاریگەر لەناوچەو جیهان دا .
ئەمە هات لە نیوان دوانێکی دا ڕۆژی چوارشەممە ۱۱ی ئەیلوول ۲۰۱۹لەو کۆبوونەوەیەی کەڕێکخرا وەتیای دا ئامادە بووسەرۆک و ئەندامانی نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لە عێراق دا ، بۆخۆ ئامادە کردنی کۆنگرەی لووتکەی نایرۆبی بۆ دانیشتوان و پەرەپێدان کەڕێک دەخرێت لە کینیا لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ دا ، بە ئامادە بوونی پەڕڵەمانتار عەبدولباری مەجید، وە سەرۆکی ڕاوێژ کارەکانی سەرۆکایەتی کۆماری د. عەلی شکری وەژمارەێک لە ڕاوێژکارەکان و نوێنەرەکان لەوەزرەتەکانی پلان ودارایی و تەندرووستی دا .
وەبەڕێزی ئاماژەی بەوە دا کەوڵات تووشی کۆمەڵێک بەربەست بوە پێویستی بە ڕوونکردنەوەوسەرژمێری وردبۆ هەر یەکێک لەوانە وەچارە سەریی خێرایانبۆ دا بنرێتلە نیوان یەکگرتنی هەوڵەکان و سیاسەتەکان وەپلانی یسادانان وبەجێهێنان ، جگە لە ڕۆڵی هاوبەشی نێو دەوڵەتی و سوود وەرگرتن لەو ئەزموونانەی کە هەن .
وە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەن ڕوونی کردەوە : عێراق هەوڵ دەدات بۆ پێگەیشتنی بینینەکانو دانانی نەخشەیەکی ڕێگا وە ڕێڕەوە نیشتمانیەکان بۆ بەدیهێنانی ئامانجە خواستراوەکان کە ئاوێنەی ڕۆڵ و جێگەی وڵاتە ، دووپاتی کڕدەوە ” بوودجەی ۲۰۲۰ پارە پێدان دە بینێت بە ژمارەێک لەوپڕۆژانەی کە پەیووەندیان هەیە بە فێرکردن و درووست کردنی هەلی کار وبەهێز کردنی کەرتی تایبەت وەپێشخستنی سیاسەتی تەندرووستیی سەرانسەری”
نووسینگەی ڕاگەیاندن
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
۱۱/۹/۲۰۱۹