سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە بەرێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای سیمینس دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، پێشوازی كرد لە سەرۆكی كۆمپانیای سیمینس و بەرێوەبەری جێبەجێكاری بەرێز جۆ كایزر و شاندی هونەری یاوەری، بە یاوەری كاربەرێخەری ئەڵمانیا لە عێراق بەرێز یوخن مولەر.
لەمیانی دیدارەكە تاوتوێی گرنگی ئەو پرۆژانەی كرد كە عێراق گرێبەستی كردووە لەگەڵ كۆمپانیاكە بۆ وەگەڕخستنەوەی كەرتی كارەبا لەسەرتاسەری وڵات، ئاماژەی بە گرنگیپێدانی گەورەش كرد لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەران و حكومەتەوە بۆ گەشەپێدانی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا و دابەشكردنی بەوجۆرەی پێداویستی هاوڵاتیان و بەرهەمهێنانی پیشەسازی و كشتوكاڵا دابین دەكات، تەئكیدیشی كردەوە لەسەر ئامادەیی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پشتیوانی لە پلانی حكومەت و وەزارەتی كارەبا و پێدانی چوارچێوەی یاسایی لە بودجەی گشتیدا، بەوپێیەی یەكێكە لە گرنگترین پێداویستیەكانی هاوڵاتیان.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران داواشی لە كۆمپانیای سیمینس كرد بۆ هاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیا ناوخۆییەكان بەپێی پێوەری كارپێكراو، و وەگەرخستنی دەستی كاری عێراقی لە هونەری و ئەندازیاران، لەگەڵ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری كۆمەڵایەتی لەلایەن كۆمپانیاكە لەو ناوچانەی پرۆژەكانی وزەی كارەبای تیادا جێبەجی دەكات، وەك دروستكردنی قوتابخانە و سەنتەری تەندروستی و ئاوەدانكردنەوەی ئەو خانوانەی لەشارە ڕزگاركراوەكان خاپوركراون لە میانی شەڕ لە دژی تیرۆریستانی داعش.
لای خۆیەوەی سەرۆكی كۆمپانیای سیمینس-ی ئەڵمانی پێشنیارێكی كۆمپانیاكەی خستەڕوو لە سەرتاسەری عێراق و لە قۆناغی جێبەجێ كردنی رێوشوێنەكانی گرێبەست و رێگەكانی ئاسانكاری، بەمەبەستی پەلەكردن لە جێبەجێكردنی پرۆژەكە بەپێی ئەو پلانە هونەرییەی بۆیدانراوە لە كاتی تەرخانكراودا، پشتیوانی ئەنجومەنی نوێنەرانیشی بەرز نرخاند بۆ ئەو كەرتە گرنگە بەلای هاوڵاتیانی عێراقەوە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
14 ئەیلول 2019