سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆكی رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكارانی نەوت (ئۆپیك) دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز محەمەد باركیندۆ سەرۆكی رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكارانی نەوت (ئۆپیك) و شاندی یاوەری كە لە پەراوێزی كۆنگرەی وزە سەردانی بەغدایان كردووە.
لەمیانی دیدارەكەدا بەرێزیان ڕایگەیاند عێراق پەرۆشە بۆ جێگیری نەرخی نەوت بەپێی راسپاردەكانی ئەو رێكخراوە، ئاماژەی بە دامەزراوە نەوتییەكانی عێراقیش كرد سەرباری ئەو زیانەی بەریان كرتووە لە ئاكامی جەنگەكان و لە ئێستادا حكومەت سورە لەسەر وەگەڕخستنەوەیان و زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت، تەئكیدیشی كردەوە لەسەر پشتیوانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ كەرتی نەوتی عێراق و گەشەپێدانی.
وتیشی جێی شانازییە رێكخراوی (ئۆپیك) ئاهەنگی یادی شەست ساڵەی دامەزراندنی دەگێرێت لە ساڵی داهاتوودا لە بەغدا و لە هۆڵی گەل كە ساڵی هەزار و نۆسەد و شەستدا ڕاگەیاندنی ئەو رێكخراوەی لە خۆگرتبوو، داواشی لەو رێكخراوە كرد هاوكاری عێراق بكات بۆ بەدەستهێنانی بەرهەمهێنانی زیاتر بەمەبەستی بەدیهێنانی ئاستێكی بەرزی گەشەپێدان و ئاوەدانكردنەوە دوای سەركەوتن بەسەر رێكخراوی تیرۆریستی داعش لەجەنگێكی دورودرێژدا كە خوێنی گەشی بۆدرا و زیانی دارایی زۆری لێكەوتەوە.
لای خۆیەوە بەرێز باركیندۆ خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بەپێشكەوتنی ئەمنی و بەدیهێنانی ئاشتی و گەشەپێدان لە عێراق و ئاماژەی بەرۆڵی كرد وەك ئەندامێكی دامەزرێنەری رێكخراوەكە، رۆشنایی خستەسەر رۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران لەپاراستنی سەقامگیری سیاسی و پشتیوانی لە كەرتی نەوت لەرێی دەركردنی ئەو یاسایانەی هاوكارە بۆ گەڕانەوەی رۆڵی وەك ئەندامێكی سەرەكی لەنێوان وڵاتانی بەرهەمهێن و هەناردەكاری نەوت لە جیهاندا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
14 ئەیلول 2019