کەعبی و سەرۆکی سیمنز ڕێک دەکەون لەسەر دووبارە وەبەرهێنانی قازانجەکانی کۆمپانیاکە لە ناو عێراق دا

“لەنیوان دیدارەکەی دا لەگەڵ کۆمپانیای سیمنزی ئەڵمانی دا ..”
کەعبی جەخت دەکات پیویستە لەسەر کۆمپانیا جیهانیەکان گرنگی بدەن بە دووبارە ئاوەدان کردنەوەی عێراق
بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی ئەنجومەنی نوێنەران لەنووسینگەکەیدا ڕۆژی ەممە ۱٤ی ئەیلوولی ۲۰۱۹پێشوازیی کرد لەسەرۆکی کارای کۆمپانیایسمینزی ئەڵمانی و شاندە یاوەرەکەی ، بۆ گفتو گۆ لەسەر بەندەکانی ڕێککەوتنەکەی ئەم دواییە لەنیوان حکوومەت و کۆمپانیاکەدا بۆ دووبارە ئامادەکردنی ئێستگەی بێجی بۆ بەرهەم هێنان و ئە پڕژانەی کە سیمنز بەجێی دەهێنێ لەعێراق دا .
وەبەڕێزی وتی کە عێراق چاوی لەوەیە کۆمپانیا گەورەکان و کاراکان بێنە ناوەوەوهاوبەشی بکەن لە گەڕانەوەی ژێرخانەکان و هەستان بەپڕۆژە ستراتیژیەکان کە ڕەنگدانەوەێکی باشی هەبێت لە پەرە پێدانی وڵات دا کەبەردەوام تووشی نارەحەتی هاتووە بەدرێژی چواردەساڵی ڕابوردوو لەنەبوونی نەخشە ڕێگاێگ دا بۆ بەدی هێنانی پەرەپێدان وەلە بەجێ هێنانی پڕۆژەی پارچەیی کە پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەدی نەهێناوە ، بەتایبەتی لە بواری وزەدا .
وەلەنیوان دیدارەکەدا گفتوگۆ کرالەبابەت هەندێ لەپڕۆژەکانی سیمنزلەوانە گەڕانەوەی ژیان بۆ ئێستگەی بێجی بۆ ئەوەی پاش تەواو بوونی دەست بکات بە بەرهەم هێنانی ٦۰۰۰ میگاوات وەهەستانی کۆمپنیاکە بە بەخشینی پێکهێنانی بنکەێکی پزیشکی تایبەتمەندلە بێجێ کەخزمەتگوزاری پزیشکی لەگەڵ نوێترین ئامێر پێشکەش دەکات بە پتر لە ۱۰۰۰۰هاونیشتمانیی عێراقی لەساڵێک دا ئەمەش سەرەتاێکە بۆ ژمارەێک لە پڕۆژەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتیەکان کەپێی هەڵدەستێت بەیارمەتیی حکومەتی ئەڵمانی ، هەروەها ڕێککەوتن کرا بۆ گەڕانەوەی وەبەرهێنانی قازانجەکان کە لە گرێبەندەکان دا دەستکەوتوە لەناوعێراق دا بۆ بەدی هێنانی پتری پەرەپێدانی پیشەسازی و بازرگانی ” .
وەشاندە ئەڵمانیەکە بریتی بوونلەبەڕێز دینمار ڕێرز ەرۆکی کارای کومپانیاکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا وەکەریم ئەمین سەرۆکی کارا بۆ کەرتی بەرهەم هێنان وەخالدی کوڕی هادی سەرۆکی بەشی نەوت و گاز وەمیسعەب خەتیب سەرۆکی کارای کۆمپانیاکە لەعێراق دا ” .
نووسێنگەی ڕاگەیاندن
بۆجێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران