سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان كۆدەبێتەوە

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆبویەوە، بۆ تاوتوێكردنی گرنگترین ئەو دۆسێیانەی كە پەیوەندییان بە كاری ئەنجومەنی نوێنەرانەوە هەیە لەبوارەكانی چاودێری و یاسادانان لەمیانی وەرزی یاسادانانی یەكەم/ لەساڵی یاسادانانی دووەم/ لە خولی چوارەمی پەرلەماندا.
لە میانی كۆبونەوەكەدا بڕیاردا:
یەكەم:
1- پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ بەدواداچوون بۆ رێوشوێنەكانی حكومەت لەپێناو گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی سەروەری عێراق، و پێكدێن لەسەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان و نوێنەری لیژنەكانی (ئاسایش و بەرگری – پەیوەندییەكانی دەرەوە – یاسایی)
2- پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ تاوتوێی دۆسیەی بێسەوشوێن كراوان و گەڕانەوەی ئاوارەكان، و لیژنەكەش پێكدێت لەسەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان و نوێنەری لیژنەكانی ( یاسایی – كۆچ و كۆچبەران / ئاسایش و بەرگری – مافی مرۆڤ).

دووەم: هەنگاونان بۆ دەركردنی ئەم یاسایانە لەمیانی دانیشتنەكانی داهاتوو وە پێدانی ئەولەویەت پێیان:

1- هەڵوەشاندنەوەی نوسینگەكانی پشكنەری گشتی.
2- هەمواری یەكەمی یاسای دەستپاكی
3- یاسای خزمەتی مەدەنی.
4- یاسای گرەنتی تەندروستی.
5- یاسای هاوبەشی لەگەڵ كەرتی تایبەت.
6- یاسای دادگای فیدڕاڵی.
7- یاسای پەیوەندی و زانیاری.
8- یاسای وەبەرهێنانی مەعدەنی
9- یاسای دروستكردنی كەرەستەی سەربازی

سێیەم: موفاتەحەی حكومەت بۆ ناردنی ئەم یاسایانە:
1- یاسای خانەنشینی و گرەنتی كۆمەڵایەتی.
2- یاسای چارەسەركردنی قەیرانی نیشتەجێبوون.
3- یاسای نەوت و غاز
4- یاسای ئەنجومەنی ئاوەدانكردنەوە
5- یاسای بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2020

=======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
14 ئەیلول 2019