ئەمینداری گشتی پێشوازی لەبەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە لەحکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندە یاوەرەکەی دەکات

ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران بەرێز سیروان عەبدوڵڵە سیرینی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێشوازی کرد لە بەڕێز سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە لەحکومەتی هەرێمی کوردستان داو شاندە یاوەرەکەی .
وە ئەمینداری گشتی بەخێرهاتنی کرد لە شاندەکە ،هیوای دەرچوون و سەرکەوتنی بۆخواستن لە وتووێژەکانیان دا لەگەڵ ژمارەێک لە بەرپرس و فراکسیۆنە سیاسیەکان دا بە مەبەستی بەتین کردنی پەیوەندیەکان لەنیوان حکومەتی هەرێمی کوردستان وحکومەتی فیدراڵی دا .
وەئەمینداری گشتی ئامادە بوو لە هەندێ لە دیدارەکانی شاندەکە لە ئەنجومەنی نوێنەران دا لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆر بەشیر حەداد و فراکسیۆنە کوردستانیەکان لە ناو ئەنجومەنی نوێنەران دا .

نووسینگەی ڕاگەیاندنی
ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران