سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی كامپی ئاوارەكان دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، سەردانی كامپی ئاوارەكانی لە عامرییەی فەلوجە كرد، بە یاوەری ژمارەیەك پەرلەمانتار و ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری كۆچ و كۆچبەران و سەرۆكی سندوقی ئاوەدانكردنەوەی عێراق و پارێزگاری ئەنبار و ژمارەیەك لە بەرپرسان لە نێویاندا خاتوو جینین بلارخاست نوێنەری نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق، بەمەبەستی تاوتوێكردنی بارودۆخی ئاوارەكان و رێگەكانی زوتر گەڕانەوەیان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
لەمیانی گردبونەوەیەك لەناوكامپەكە، بەرێزیان ڕایگەیاند ئەو دیدارە تەنها دیدارێكی رۆتینی نییە بەڵكو كۆبونەوەیە لە نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن لە عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەمەبەستی پەلەكردن لە یەكلاییكردنەوەی دۆسیەی ئاوارەكان لە وڵات و كۆتاییهێنان بە ئێش و ئازاریان، تەئكیشی كردەوە لەسەر گرنگی كاری بەپەلە و جدی بۆ كۆتاییهێنان بە كێشە كۆمەڵایەتی و ئەمنی و سیاسیەكانیان، سەركەوتنیش بەسەر تیرۆر تەواو نابێت بەبێ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆسەر ماڵ و حاڵی خۆیان، پێویستیشە لەكەمتیرن ماوەدا ئاهەنگ بگێڕین بە بۆنەی گەڕانەوەی دوا ئاوارە و داخستنی ئەم كامپە.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاویشی كەوت بەژمارەیەكی زۆری ئاوارە لە كامپەكە و گوێبیستی كێشەكانیان بوو كە لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەكانەوە بەدواداچونیان بۆ دەكرێت، تەئكیدیشی كردەوە كە ئەنجومەنی نوێنەران و حكومەت پەرۆشن بۆ كۆتاییهێنان بە ئێش و ئازاریان.
لای خۆیەوە جینین بلارخاست نوێنەری نەتەوەیەكگرتوەكان بەڵێنیدا بۆ پشتیوانی كردنی لەهەموو هەوڵەكان و هاوكاریكردنیان بەمەبەستی گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەكان.

=======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
15 ئەیلول 2019