ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌می ساڵی یاسادانانی دووه‌می خۆی به خوێندنه‌وه‌ی حه‌وت یاسا ده‌ست پێده‌كات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14/9/2019 له یه‌كه‌مین دانیشتنی وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌می ساڵی دووه‌می یاسادانانی خولی چواره‌می یاسادانانی خۆیدا، به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئاماده‌بونی 240 په‌رله‌مانتار، حه‌وت پڕۆژه یاسای خوێنده‌وه.
له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی گه‌لی عیراق كرد به‌بۆنه‌ی یادی كاره‌ساتی شه‌هیدبونی ئیمامی حوسێن (ر.خ) و كاره‌ساتی پاڵدان و به‌سه‌ریه‌كداكه‌وتنی سه‌ردانیكه‌رانی كه‌ربه‌لاو وشه‌هیدبونی ژماره‌یه‌ك له هاوڵأتیان.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له سه‌ر په‌سه‌ندكردنی داواكاری په‌رله‌مانتارانی كه‌ربه‌لا بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدانی ڕوداوی پاڵدان و قه‌ڵه‌بالغی له ڕێوڕه‌سمی شه‌هیدبونی ئیمامی حوسێن‌دا.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچونی ڕێوشوێنه‌كانی حكومه‌ت بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری عیراق و پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی تر بۆ به‌دواداچونی ڕێوشوێنه‌كانی حكومه‌ت له دۆسیه‌ی بێسه‌روشوێنان و گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان.
دواتر ئه‌نجومه‌ن تاوتوێی چه‌ند دۆسیه‌كی گرنگی كرد كه په‌یوه‌ندی به ژیانی هاوڵاتیان و به‌رزكردنی ئاستی خزمه‌تگوزاریه‌كانه‌وه هه‌یه.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتاییهێنا به خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك و تاوتوێی پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای چاندنی ئه‌ندامانی مرۆڤ و قه‌ده‌غه‌كردنی بازرگانیكردن به‌مرۆڤه‌كان ژماره (11)ی ساڵی 2016 كرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ڕاپۆرتێكی خوێنده‌وه‌و تاوتوێی پڕۆژه یاسای په‌سه‌ندكردنی پرۆتۆكۆلی ساڵی 2014 ی ته‌واوكه‌ر بۆ ڕێكه‌وتنامه‌ی كاری جه‌بری ژماره 29 ی ساڵی 1930 كرد.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ڕاپۆرتێكی خوێنده‌وه‌و تاوتوێی پڕۆژه یاسای به‌شداریكردنی عیراق له ڕێكه‌وتنامه‌ی پاراستنی دایكایه‌تی (پێداچونه‌وه) ژماره (183)ی ساڵی 2000 كرد.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ڕاپۆرتێكی تری خوێنده‌وه‌و تاوتوێی پڕۆژه یاسای به‌شداریكردنی عیراق له ڕێكه‌وتنامه‌ی یۆنسكۆ سه‌باره‌ت به پاراستنی كه‌لتوری رۆشنبیری ژێرئاوكه‌وتو كرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه یاسای په‌سه‌ندكردنی رێكه‌وتنامه‌ی هاندانی وه‌به‌رهێنان له نێوان حكومه‌تی كۆماری عیراق و حكومه‌تی شانشینی عه‌ره‌بی سعودیا ته‌واوكرد.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه یاسای هاوبه‌شی له نێوان هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و تایبه‌تدا ته‌واوكرد.
له كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی دووشه‌ممه 16/9/2019 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
14/9/2019