کەعبی جەخت ده‌كات لەسەر ڕۆیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بەرەو په‌سه‌ندكردنی یاسای لابردنی نووسینگەی پشکنەرە گشتیەکان لەگەڵ پاراستنی مافی هەموو کارمەندانی ئەم نووسینگانە

بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران جەختی لەسەر ئەوەکرد کە ئەنجومەن دەڕوات بەرەو بڕیاردان لەسەر ێێشنیاری یاسای لابردنی پشکنەرە گشتیەکان ، پاش ئەوەی بەشێوەێکی سەرەتایی دەنگی لەسەردا لەنیوان کژەی یاسادانانی پێشوودا ، جەختی کرد ڵەسەر پاراستنی مافی هەموو کارمەندەکانی ئەم نووسینگانە.
وەکەعبی لە بەیاننامەێکی دا لەڕۆژی دووشەممە ۱٦ ی ئەیلوولی ۲۰۱۹دا وتی : لەوکاتەدا کەجەخت لەسەر پاراستنی مافی کارمەندەکان (میلاک و گڕێبەست و بەکرێ وهەروەها دانراوەکان ) لەبەرئەوەی لەدۆخێکی ناڕەحەت دا کاریان کردوجۆرەها ناڕەحەتی ڕووگیریان بوو، وەناکرێ بەهیچ شێوەێک دەست کاری مافیان بکرێت پاش هەوڵدانی هەندێک بۆ بەرپاکردنی ئەم بابەتە و خستنە بەردەم کەئەمەئاراستەێکی کەسیە بۆئەم کەرتە .
بەبیر دێتەوە کەجێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەن کۆبوونەوەێکی کرد لەگەڵ تیمێکی ڕاوێژکاران و یاساناسان لەئەنجومەنی وێنەران دا جەختی کرد لە سەر گرنگی تیادانان لە پێشنیاری یاساکەدا هەموو ئەوانەی کە مافی کارمەندەکان دەپارێزێت و نایەڵێت دەستی لێ بدرێت
نووسینگەی ڕاگەیاندن
بۆ جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
۱٦/۹/۲۰۱۹