ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ ده‌دات له سه‌ر پڕۆژه یاسای باجی پولی هه‌ڵمه‌تی نشتیمانی و كۆتایی دێنێت به خوێندنه‌وه‌ی حه‌وت یاسا
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16/9/2019 له دووه‌مین دانیشتنی وه‌رزی یه‌كه‌می ساڵی دووه‌می خولی چواره‌می یاسادانانی خۆیدا، به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، ده‌نگیدا له سه‌ر پڕۆژه یاسای باجی پولی هه‌ڵمه‌تی نشتیمانی بۆ بنیاتنانی قوتابخانه‌كان و باخچه‌ی منداڵان و كۆتایی دێنێت به خوێندنه‌وه‌و تاوتوێكردنی حه‌وت یاسا.
سه‌ره‌تا ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له سه‌ر پڕۆژه یاسای باجی پولی هه‌ڵمه‌تی نشتیمانی بۆ بنیاتنانی قوتابخانه‌و باخچه‌ی منداڵان.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌و گێڕانه‌وه‌ی پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ژماره (22)ی ساڵی 2011 بۆ حكومه‌ت.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نوسینگه‌كانی پشكنه‌ره گشتیه‌كان.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر زیادكردنی بڕگه‌ی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتار فائیق شێخ عه‌لی بۆ سه‌ر خشته‌ی كاره‌كانی دانیشتنه‌كه.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای به‌شداریكردنی كۆماری عیراق له ڕێكه‌وتنامه‌ی دانپێدانان به بڕیاره‌كانی ته‌حكیمی بیانی و جێبه‌جێكردنیان (نیویۆرك 1958).
دواتر ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ به‌شداریكردنی كۆماری عیراق له ڕێكه‌وتنامه‌ی به‌شداریكردنی عیراق له ڕێكه‌وتنامه‌ی گواستنه‌وه‌ی وشكانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ساڵی 1975 ته‌واوكرد.
له‌لایه‌كی تر، ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای به‌شداریكردنی كۆماری عیراق له ڕێكه‌وتنامه‌ی ناسنامه‌ی ده‌ریاوانان ژماره (185)ی ساڵی 2003.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای به‌شداریكردنی كۆماری عیراق له ڕێكه‌وتنامه‌ی كاری ده‌ریاوانی ساڵی 2006.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن له میانی سه‌رۆكایه‌تیكردنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن دكتۆر به‌شیر حه‌داد بۆ به‌شێكی دانیشتنه‌كه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه یاسای كۆلێژی هێزی ئاسمانی ته‌واوكرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌ستیكرد به خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك و تاوتوێی یاسای بیمه‌ی ته‌ندروستی كرد.
له كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی سێشه‌ممه 17/9/2019 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
16/9/ 2019