سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەشداری لەئاهەنگی دەرچوونی خولی یەكەمی خوێندكارانی زانكۆی ئەمریكی لە دهۆك دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، بەشداریكرد لەئاهەنگی دەرچوونی خولی یەكەمی خوێندكارانی زانكۆی ئەمریكی لە دهۆك، بە بەشداری هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت، و ژمارەیەك بەرپرسانی هەرێم، و ماسیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق، و ژمارەیەك لە سەرۆكی زانكۆكانی عێراق، بەرێزیان پرۆزبایی لە خوێندكارە دەرچوەكان كرد و هیوای پاشەرۆژێكی گەشی بۆ خواستن.
پێشتر سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبویەوە و خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بۆ سەردانی ئەو گردبونەوە زانستییە، و خۆشحاڵبوونی بە دەرچوونی خولی یەكەمی خوێندكاران نیشاندا كە كاروانی پێشكەوتن لە هەرێم و سەرتاسەری عێراق بەرێوەدەبەن.
بەرێزیان تاوتوێی پەیوەندیەكانی نێوان بەغدا و هەرێم و چۆنێتی گەشەپێدانیشی كرد، و تەئكیدیكردەوە لەسەر گرنگی چارەسەركردنی سەرجەم كێشە و ناكۆكیەكانی نێوان حكومەتی فیدڕاڵی و هەرێم بەپێی دەستور، و دەستكردن بە وتوێژی گشتگیر و كرانەوەی هەردوولا بۆ تەئكیدكردنەوە لەسەر هاوبەشی مێژویی نێوانیان لە بنیاتنانی عێراقێكی فیدڕاڵی یەكگرتوو.

======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
19 ئەیلول 2019