سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە سەرۆكی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان دەكەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە،چاوی كەوت بە رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، ئەوەش دوای پێشوازی كردنی لەمیانی سەردانەكەی بۆ هەولێر لەچوارچێوەی سەردانێكی فەرمی كە بەرێزیان بۆ هەرێمی كوردستان ئەنجامی دەدات و چاوی بە ژمارەیەك بەرپرس دەكەوێت.
لەمیانی دیدارەكە تاوتوێی ئەو دۆسێ و یاسا فیدڕاڵیانە كرا كە جێی بایەخی هاوبەشن لە نێویاندا یاسای ئیدارەی دارایی و بودجەی گشتی فیدڕاڵی ساڵی 2020.
لە دیدارەكەدا ئاماژە بەوەكرا كە یاساكان مافی هاوڵاتیان زامن بكات بەبێ زیانگەیاندن بە لایەنێك لەسەر حسابی لایەنێكی تر، تەئكیدیش كرایەوە لەسەر گرنگی خوڵقاندنی كەشێكی سیاسی و تەوافق بۆ كاری هاوبەش و هەماهەنگی بەمەبەستی خزمەتكردنی نیشتمان و هاوڵاتیان.

======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
19 ئەیلول 2019