سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە مەسعود بارزانی دەكەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، چاوی كەوت بە بەرێز مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە مەیانی سەردانێكی فەرمی بۆ هەرێمی كوردستان كە چاوی بە ژمارەیەك بەرپرس دەكوێت.
لە دیدارەكەدا بەرێزیان تاوتوێی بارودۆخی سیاسی و ئابوری و ئەمنی لە وڵاتدا كرد، لەگەڵ دوا پێشهاتە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەكان، هەردوو لاش نیگەرانی خۆیان نیشاندا دەرحەق بە بارودۆخی ناجێگیری ناوچەكە، و تەئكیدیان كردەوە لەسەر گرنگی هێوركردنەوە و خۆبەدورگرتن لە كێشمەكێش بەمەبەستی پاراستنی سەقامگیری.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران داوای پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی كرد بەو جۆرەی هاوبەشی نیشتمانی وپتەوكردنی سەقامگیری و سەروەری عێراق بەدیدێنێت، ئاماژەی بەو خاڵە ناكۆكانەش كرد كە دەكرێت چارەسەر بكرێن بەپێی دەستور و وتوێژی بنیاتنەر و هاوبەش لە نێوان سەرجەم پێكهاتەكانی گەلی عێراق.
لای خۆیەوە بەرێز مەسعود بارزانی تەئكیدی كردەوە لەسەر گرنگی بونی نیەتێكی راست بۆ چارەسەر كردنی سەجەم كێشەكان، و دەستەبەركردنی كەشی رێكەوتنی كۆمەڵایەتی و نیشتمانی لەبری رۆشنبیری رق و كینە و یەكتر سڕینەوە، و تەئكیدی كردەوە كە كورد هاوبەشێكی سەرەكییە لە وڵاتدا، و هاوكاری و لێكگەیشتن لە زۆر بواردا لەگەڵ حكومەتی فیدراڵیدا هەیە.

======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
19 ئەیلول 2019