سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە نێچیرڤان بارزانی دەكەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، چاوی كەوت بە بەرێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەمیانی سەردانێكی فەرمی بۆ هەرێمی كوردستان كە چاوی بە ژمارەیەك بەرپرس دەكەوێت.
لەمیانی دیدارەكە تاوتوێی دوا پێشهاتە سیاسی و ئابوری و ئەمنیەكانی وڵات كرا.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران داوای خوڵقاندنی جوڵەی سیاسی لەنێوان بەغدا و هەولێر كرد، بۆ چارەسەركردنی سەرجەم كێشە هەڵپەسێردراوەكان، و بەدەوامیدان بە وتوێژ لەنێوان كوتلە سیاسیەكان لە پێناو بدیهێنانی كەشێكی ئیجابی و پتەوكردنی هاوبەشی مێژویی نێوان هەردوولا.
لای خۆیەوە سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوە كرد كە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی وتوێژ، لە پێناو چارەسەركردنی سەرجەم كێشە هەڵپەسێردراوەكان، تەئكیدیشی كردەوە لەسەر هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵیدا.
هەر لە دیدارەكەدا تاوتوێی دوا پێشهات و بارودۆخی ناوچەكە كرا، لەگەڵ گرنگی پشتبەستن بە وتوێژ بۆ هێوركردنەوەی بارگرژییەكان و چارەسەركردنی كێشەكان لەپێناو بەدورگرتنی لەقەیران.

======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
19 ئەیلول 2019