سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەركۆنەی تەقینەوەكەی كەربەلا دەكات و دوبارەبوونەوەی پێشلكاری بەهۆی دەزگای هەواڵگریەوە رەتدەكاتەوە

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەركۆنەی تەقینەوەی یەكێك لە دەروازەكانی كەربەلای كرد كە ژمارەیەك شەهید و برینداری لێكەوتەوە.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دوبارەبونەوەی پێشلكاریەكان بەهۆی دەزگای هەواڵگری رەتكردەوە و كە ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە بەرێزیان داواشی لەهێزە ئەمنیەكان كرد رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر لەگەڵ كاراكردنی هەوڵی هەواڵگری و پێداچوونەوە بە پلانەكەیان و لێپرسینەوە لەوانەی كەمتەرخەمبوون بۆ بەرگرتن لە پێشێلكردنی ئەمنی بە تایبەت كە شاری كەربەلا قەرەباڵغییەكی زۆر سەردانیانی ئەو شارەی بەخۆە بینیەوە.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی كەسوكاری قوربانیان كرد و لەخوای گەورە داواكارە شەهیدان بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرین شادیان بكات، و سەبوری كەسوكاریان بدات، هیوای زوو چاكبونەوەشی بۆ برینداركان خواست.

=======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
21 ئەیلول 2019