ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له سه‌ر چوار یاسا ده‌دات و تاوتوێی سێ یاسا ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21/9/2019 له چواره‌مین دانیشتنی وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌می ساڵی دووه‌می یاسادانانی خولی په‌رله‌مانی چواره‌می خۆیدا، به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 180 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له سه‌ر چوار یاسا‌و تاوتوێی پێشنیاری یاسای بیمه‌ی ته‌ندروستی ناوخۆیی كرد.
سه‌ره‌تا ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له سه‌ر پڕۆژه یاسای به‌شداریكردنی كۆماری عیراق له ڕێكه‌وتنامه‌ی پاراستنی دایكایه‌تی ژماره (183)ی ساڵی 2000.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له سه‌ر پڕۆژه یاسای په‌سه‌ندكردنی پرۆتۆكۆلی ساڵی 2014 ته‌واوكه‌ر بۆ ڕێكه‌وتنامه‌ی كاری زۆره‌ملێ ژماره 29ی ساڵی 1930.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای په‌سه‌ندكردنی رێكه‌وتنامه‌ی نێوان حكومه‌تی كۆماری عیراق و حكومه‌تی كۆماری سربیا تایبه‌ت به لابردنی ڤیزا له‌سه‌ر هاتنه‌ژوره‌وه‌ی هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی دیپلوماسی و خزمه‌تی فه‌رمی.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای به‌شداریكردنی كۆماری عیراق له ڕێكه‌وتنامه‌ی یۆنسكۆ بۆ پاراستنی كه‌لتوری ڕۆشنبیری ژێرئاوكه‌وتو.
دواتر و دوای وه‌رگرتنی دكتۆر به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی به‌شێكی دانیشتنه‌كه، ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی دووه‌م بۆ یاسای قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان به‌هۆی پرۆسه جه‌نگیه‌كان و كرده‌وه تیرۆریستیه‌كان ژماره 20ی ساڵی 2009 هه‌مواركراو ته‌واوكرد.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای سندوقی پاڵپشتیكردنی به‌شه ناوخۆییه‌كان له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ژماره 7 ی ساڵی 2012 ته‌واوكرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن تاوتوێی پێشنیاری یاسای بیمه‌ی ته‌ندروستی كرد.
له كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی دووشه‌ممه 23/9/2019 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
21/9/2019