ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی یەکێتی پەڕلەمانی عارەبی دەکات لەکاتی گەیشتنیدا لە بەغدا بۆ هاوبەشی کردنی لەکۆبوونەوەی لیژنەی پلانو هاوسەنگی ئاسیاوی

ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێز سیروان عەبدوڵڵە سیرینی بەئامادەبوونی مامۆستا سەلام عەلی محەممەد بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندیەکان ڕۆژی دووشەممە۲/۹/۲۰۱۹پێشوازی کردلەبەڕێز فایز شوایکە ئەمینداری گشتی بۆیەکێتی پەڕلەمانی عارەبی لەگەیشتنیدا بەبەغدا بۆ هاوبەشی کردن لەکۆبوونەوەی لیژنەی هەمیشەیی بۆ پلانو هاوسەنگی لەکۆمەڵەی پەڕلەمانی ئاسیایدا کە لەماوەی  ۳ـ٥لەم مانگەدا دەبەسترێت.

وە بۆسەرۆکی یەکێتی پەڕلەمانی عارەبیڕێو ڕەسمیپێشوازیەکی فەرمی ڕێکخرا لە هۆڵی سەرۆکایەتی وەزیران لە فڕۆکەخانەی نێو دەوڵەتیدا.

وەلە دیدارەکەدا بەڕێز سیرینی خێراتنی کردلە شاندی یەکێتی  پەڕلەمانی عارەبیی هاوبەش لەکۆبوونەوەی بەغدالەلیژنەی هەمیشەیی بۆپلانو هاوسەنگی لە کۆمەڵەی پەڕلەمانی ئاسیایدا.

وەکۆبوونەوەکە دەبەسترێت بەسەرپەرشتیو هاوبەشیی ئەنجومەنێ نوێنەرانی عێراقی لە بەغدادا لەماوەی ۳ـ ٥ی ئەیلوولی ئەممانگە وەبەهاوبەشی ۱٦ وڵاتی عارەبیو ئاسیاوی