سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆكی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، پێشوازی كرد لە نوری مالیكی سەرۆكی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا.
لەمیانی دیدارەكە تاوتوێی دوای پێشهاتەكانی بارودۆخی سیاسی لە وڵات كرا لەگەڵ گرنگی كاراكردنی رۆڵی چاودێری و یاسادانی ئەنجومەنی نوێنەران و گرنگی هەماهەنگی و یەكگرتوویی هەڵوێستی هێزە سیاسیەكان دەرحەق بە یاسا گرنگەكان و ئەوانەی خزمەت بە هاوڵاتیان دەكەن.
هەر لە دیدارەكەدا تاوتوێی دوا پێشهاتەكانی بارودۆخی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی و ئەو روداوانەی ناوچەكە بەخۆوە بینی كرا لەگەڵ گرنگی دوورخستنەوەی مەترسی جەنگ لەسەری و گرتنەبەری رێگەچارەی لێكگەیشتن و وتوێژ بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكان و پاراستنی سەقامگیری بەوجۆرەی خزمەتی هەموو لایەك دەكات و گرنگی بەدوور گرتنی عێراق كە ببێتە گۆڕەپانی جەنگی هەر ناوكۆكیەك.

=======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
22 ئەیلول 2019