دکتۆر بەشیر حەداد بەبۆنەی رۆژی جیھانی ئاشتیەوە پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

دکتۆر بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەبۆنەی رۆژی جیھانی ئاشتیەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە، لە پەیامەکەدا دکتۆر بەشیر حەداد رایگەیاند، “پێویستە فەرھەنگی ئاشتى و ليبوردةيى و كولتورى پێکەوەژیان و یەکتر قبوڵکردن لەتەواوی جیھان، بەتایبەتيش له عێراق و هەرێمى كوردستان پەرەى پێبدرێت.”
ھەر لە پەیامەکەیدا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە پێویستی دەزانێت رێگە لە پێکدادانی چەکداری و شەڕی سەربازی بگیرێت و چارەسەرى ئاشتیانە بؤ کێشە و قەیرانەکان لە رێگەی گفتوگۆ و دانوستانەوە فەراھەم بکرێت.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
یەکشەممە 22 ی ئەیلولی 2019