سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لەسەرۆكی دەستەی باڵای حەج و عومرە دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، پێشوازی كرد لە شێخ خالید عەتییە سەرۆكی دەستەی باڵای حەج و عومرە و شێخ سامی مەسعودی جێگری.
لەمیانی دیدارەكە تاوتوێی دۆسیەی ئامادەكاری بۆ رێگەی وشكانی حەج كرا و سودلێوەرگرتنی لەمیانی بەجێگەیاندنی حەج و عومرە، گفتوگۆش كرا سەبارەت بە تەرخانكردنی بودجەی پێویست كە بگونجێت لەگەڵ سروشتی كاری دەستەكە لەپێناو پێشكەش كردنی باشترین خزمەتگوزاری بە حاجیان و عومرەكاران.

=====
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
23 ئەیلول 2019