سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەشداری لەئاهەنگی جەژنی نیشتمانی سعودیە لە بەغدا دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، بە یاوەری ژمارەیەك پەرلەمانتار بەشداری لە ئاهەنگێكدا دەكەن كە لەلایەن باڵیۆزخانەی سعودیە لەبەغدا رێكخرابوو بە بۆنەی نەوەت و هەشتەمین جەژنی نیشتمانی سعودیە.
بەرێزیان لەئاهەنگەكەدا وتەیەكی پێشكەش كرد بە ناوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرۆزبایی لە پادشا و گەلی سعودیەی برا كرد هیوای بەردەوامی و سەرفرازی بۆ خواستن بە بۆنەی نەوەت و هەشتەمین جەژنی نیشتمانی سعودیە و ئاماژەی بە قوڵایی پەیوەندی برایەتی كرد كە عێراق و سعودیە كۆدەكاتەوە و خواست بۆ بەردەوامیدان بەوجۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندیەكانی عەرەبی و ئیسلامی هاوبەش دەكات و سەقامگیری ناوچەكە پتەودەكات.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەو بۆنەیەوە داوای كرد هەموان هەوڵی بەدیهێنانی ئاشتی و هێوركردنەوەی دۆخەكە بدەن و دوربكەونەوە لە قەیران و ئەو جەنگەی بەرۆكی ناوچەكەی گرتووە ئەوەش بە حیكمەتی سعودیە و دەستی هاوكاری برایان و دراوسێیانی لە وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی بەمەبەستی بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری.
بەرێزیان وتیشی پەیوەندیەكانی نێوان عێراق و سعودیە لەساڵانی رابردودا پێشكەوتنی بەدەستهێناوە لەسەرجەم بوارەكان و رانگدانەوەی ئیرادەی هاوبەشی سەركردەكانی هەردوو وڵات بووە بە ئیدراك و بەئاگاییان كە چارەنوس و ئایندەمان هاوبەشە وەك چۆن مێژوو و كلتور و رۆشنبیری و شارستانی هاوبەشمان هەیە.

=====
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
23 ئەیلول 2019