سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە كارهەڵسورێنەری باڵیۆزخانەی هۆڵەندا و شاندنی پەیمانگای هۆڵندی بۆ دیموكراتی دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز تیشیرد هۆكسترا كارهەڵسورێنەری باڵیۆزخانەی هۆڵەندا لە عێراق و بەرێز ئەنتۆنی براسیت بەرێوەبەری پرۆگرامی پەیمانگای هۆڵندی بۆ دیموكراتی و شاندی یاوەریان.
لە دیدارەكەدا بەرێزیان تاوتوێی ئاسۆی هاریكاری لەگەڵ هۆڵەندا كرد و هەوڵەكانی لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ریشەكێش كردنی تیرۆر، و بەشداربوون لەپشتیوانی بۆ عێراق و هاریكاریكردنی لە گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان دوای ئەو سەركەوتنەی بەسەر رێكخراوە تیرۆریستە تودندڕەوەكان بەدیهات.
هەر لەدیدارەكە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە بەرێوەبەری پەیمانگای هۆڵەندی بۆ دیموكراتی كرد و ئامادەیی ئەنجومەنی نوێنەرانی نیشاندا بۆ بەرێوەچوونی ۆرك شۆپی كاری لیژنەكانی پەرلەمان و ئەو پەیمانگایە بە تایبەت لە بواری گەشەسەندنی دیموكراتی و مافی مرۆڤ و كاراكردنی رۆڵی ژنان لە كۆمەڵگە و هەروەها لەبواری وەرزش و لاواندا.
لای خۆیەوە بەرێز هۆكسترا كارهەڵسورێنەری باڵیۆزخانەی هۆڵەندا ئامادەیی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ پشتیوانی لە عێراق لەڕووی سیاسی و سەربازی و ئابوری، بەرێوەبەری پەیمانگای هۆڵەندی بۆ دیموكراتیش خواستی خۆی نیشاندا بۆ فراوانكردنی كارەكانیان لە عێراق و پشتیوانی پرۆسەی دیموكراسی و هاندانی وتوێژی سیاسی لە نێوان پارتەكان و پەرەپێدانی توانی ژنان لە كۆمەڵگە لەرێی پرۆژەی گەشەپێدانی فكری.

=====
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
24 ئەیلول 2019