ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ جێگری ئەمینداری گشتی یەکێتی پەڕلەمانی عه‌رەبی کۆده‌بێتەوە

ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێز سیروان عەبدوڵڵە سیرینی بەیانیی ئەمڕۆ لەپەراوێزی بەستنی کۆبوونەوەی حەوتەم بۆکۆمەڵەی ئەمیندارە گشتییەکانی پەڕلەمانە عاربیەکان ، کۆبوەوەوەگەڵ بەڕێز عەبدوالعەزیم بابلی جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی پەڕلەمانە عارەبیەکان لە مەڵبەندی یەکێتی لەقاهیرە ، وەلە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا لەبابەت بەتین کردنی هاوکاری لەنیوان یەکێتیی پەڕلەمانە عارەبیەکان و ئەنجومەنی نوێنەران دا وەهەماهەنگیی هاوبەش لەوبابەتانە کە جێی گرنگی پێدانی هاوبەشە .
هەروەها گفتوگۆی ئامادەکاری کرا بۆ بەستنی کۆنگرەی پەڕلەمانە عارەبیەکان لە مانگی کانوونی یەکەمی داهاتوودا .
وەئەمینداری گشتی لە نیوان دیدارەکەی دا جەختی کرد لەسەر گرنگیی بەستنی دیدارەدوولاییە ئاڵوگۆڕ کارەکان وگۆڕینەوەی ئەزموون و بەیەک گەیشتنی بەردەوام لەنیوان پەڕلەمانە عارەبیەکان دا بەتایبەتی لەومەسەلانەی کەتایبەتە بە گەلانی عارەب و ئاواتەکانیانەوە .

نووسیگەی ڕاگەیاندنى
ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران