سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریكا بۆ كاروباری سەرچاوەی داهاتی تیرۆر دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز مارشال بیلنگنسلی یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریكا بۆ كاروباری سەرچاوەی داهاتی تیرۆر بە ئامادەبوونی ماسیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق.
لەمیانی دیدارەكەدا بەرێزیان تاوتوێی دوا پێشهاتە سیاسی و ئابوری و ئەمنیەكانی عێراقی كرد، تەئكیدیشی كردەوە لەسەر رۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران لە دەركردنی ئەو یاسایانەی گرەنتی گەشەپێدان و ساقامگیری وڵات دەكەن.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی هەوڵی زیاتری ئەمریكا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ترۆر و وشككردنی سەرچاوەی داهاتی، ئاماژەشی بە گرنگی هێوركردنەوەی ناكۆكیەكانی ناوچەكە و بەرگرتن لە قەیران و بانگەواز بۆ دانوستان و ئاشتی كرد، بەرێزیان داواشی كرد هانی كۆمپانیا ئەمریكیەكان بدرێت بۆ وەبەرهێنانی زیاتر لە عێراق لەسەرجەم بوارەكانی پیشەسازی و بازرگانیدا.
لای خۆیەوە یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریكا پەرۆشی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ ئەمن و ئاسایش و سەروەری عێراق و پاراستنی دیموكراتی و ئەو دەستكەوتانەی بەدیهاتوون دوای ئەو سەركەوتنەی لەشەڕی دژ بە داعش، ئاماژەشی بە ئامادەیی واشنتۆن كرد بۆ پێشكەش كردنی هاریكاری بەمەبەستنی بنیاتنانی سیستمی بانكی پێشكەوتوو لە عێراق و بەشاردابوون بە شارەزاییان لەریشەكێش كردنی گەندەڵیدا.

=====
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
26 ئەیلول 2019