سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەرەخۆشی لە ناوەندی هونەری و رۆشنبیری دەكات لەبەرامبەر كۆچی دوایی هونەرمەند سامی عەبدولحەمید

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، سەرەخۆشی لە ناوەندی هونەری و رۆشنبیری كرد لەبەرامبەر كۆچی دوایی هونەرمەندی گەورە سامی عەبدولحەمید.

بەرێزیان ڕایگەیاند بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەندی گەورە سامی عەبدولحەمید ئەكادیمی و شانۆكاری پێشەنگمان پێگەیشت كۆچی دوایی ئەو هونەرمەندە خەسارەتێكی گەورەیە بۆ ناوەندی هونەری و رۆشنبیری عێراقی و عەرەبی.

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەرەخۆشی لە كەسوكاری كۆچكردوو و ناوەندی رۆشنبیری و هونەری كرد لە خوای گەورەش داواكارە بەر رەحمەتی خۆی بخات و سەبوری هەموو لایەك بدات.

 

 

======

نوسینگەی ڕاگەیاندنی

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

29 ئەیلول 2019