سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی كوەیت دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز سالم زمانان باڵیۆزی كوەیت لە عێراق.
لەمیانی دیدارەكە بەرێزیان تاوتوێی پەیوەندی دۆستانە و هاریكاری نێوان هەردوو وڵاتی كرد لەسەرجەم بوارەكان بەو جۆرەی خزمەت بە هەردوو گەلی برا دەكات، لەگەڵ كاراكردنی دۆسیەی هاریكاری و هەماهەنگی پەرلەمانی لە نێوەندە نێودەوڵەتیەكان و ئەو دۆسێیانەی جێی بایەخی هاوبەشن، گفتوگۆش كرا سەبارەت بە رێگەكانی گەڕانەوەی ناوارەكان بۆ ناوچە ڕزگاركراوەكان و بەدیهێنانی سەقامگیری.

=======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
30 ئەیلول 2019