به بەشداری شاندی عێراقی پەرلەمانانی ناتۆ کۆتایی به کۆبوونەوەکانی هێنا له شارى لندن

ئەمڕۆ سێشەممە ١٥/١٠/٢٠١٩ کۆمەڵەی پەڕلەمانانی ناتۆ، لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، کۆتایی بە کار و کۆبوونەوەکانی هێنا کە ماوەی ٣ رۆژ بەردەوام بوو.
لەو کوبوونەوانەدا شاندی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە سەرۆکایەتی دکتۆر بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و، ئەندامێتی هەریەک لە ئەحمەد سەفار، حوسێن مالیکی و گاتع روکابی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەشداری تێدا کرد.
لە دانيشتنى کۆتاییدا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتارى عيراقى پێشكەشكرد و تيايدا رایگەیاند كه ”عێراق رووبەڕووی هەڕەشەی گەورە بووەتەوە، لەوانەش شەڕ و ناکۆکی و ئاوارەبوون، سەرەڕای ئەوەش توشی چەندین کێشەی دیکەی وەکو گۆڕانی ئاووهەوا و ژینگە بووەتەوە، کە ئەوەش کاریگەری خراپی لەسەر ئابووری وڵاتانی ناوچەکە و دانیشتوانەکەیان و ئاسایشی کۆمەڵایەتی بەجێهێشتووە، جگە لەو هەڕەشانەش، عێراق رووبەڕووی هەڕەشەی تیرۆر بوویەوە، وه كرداره سەربازييەكانى توركيا له باكورى سوريا مەترسى زۆريان بۆ ناوچەكە دروست كردوه پيويستى به چارەسەرى خيرا هەيه، عێراق ئيستا له قۆناغی بونیادنانەوە و ئاوەدانکردەوە دايە.”
دکتۆر بەشیر حەداد گوتیشی” پەیوەندیەکانی عێراق لەگەڵ رێکخراوی ناتۆ لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ دروست بوون، ئەو پەیوەندیانەش پەرەیان پێدرا لە بواری پێشکەشکردنی راوێژ و راهێنان و پشتیوانی هونەری و رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی و تیرۆردا، ئێستاش عێراق بووەتە هاوبەشێکی گرنگی ناتۆ، لە هەمان کاتیشدا عێراق چاوەڕوانی بەردەوامبوونی ئەو هاوکاریانەیە بۆ دابینکردنی ئاسایشی ناوچەکە.”
لە لایەن خۆیەوە مادلین موون سەرۆکی کۆمەڵەی پەرلەمانانى ناتۆ، بەشداری عێراقی بەگرنگ وەسف کرد و ئاماژەشی بەوەدا عێراق هاوبەشێکی بنەڕەتی ئەو هاوپەیمانیەتەیە.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
١٥/١٠/٢٠١٩