سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی كۆماری توركیا دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز فاتح یەڵدز باڵیۆزی كۆماری توركیا لە عێراق.
لە دیدارەكەدا گفتوگۆ كرا سەبارەت بە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات، و رێگەكانی پتەوكردنی هاریكاری و هەماهەنگی هاوبەش بەو جۆرەی بەرژەوەندی هەردوو گەلی دراوسێ دەستەبەر دەكات گفتوگۆش كرا سەبارەت بە بارودۆخی ئیقلیمی لە ناوچەكە و ریشەكێش كردنی تیرۆر و لەناوبردنی داعش و گرنگی پاراستنی ئەمن و ئاسایشی ناوچەكە.

=====
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
15 تشرینی یەكەمی 2019