سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی كرد لە دێڤد شكنەر یاریدەدەری وەزیری دەروەی ئەمریكا.
لەمیانی دیدارەكە تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات كرا لەگەڵ هاریكاری لە بواری ئابوری و ئەمنی، تەئكیدیش كرایەوە لەسەر كردنەوەی وەبەرهێنان لەیبەردەم كۆمپانیا جیهانی و ناوخۆییەكان و چالاككردنی كەرتی تایبەت بۆ دەستەبەركردنی دەرفەتی كار بۆ لاوان و دانانی ئاستێك بۆ بێكاری و كاركردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
هەردوولاش گفتوگۆایان كرد سەبارەت بە دواپێشهاتە سیاسیەكانی وڵات و دۆسیەی خۆپیشاندانەكان لەگەڵ گرنگترین دواكاری خۆپیشاندەران و رێگەكانی چارەسەركردنیان، گفتوگۆش كرا سەبارەت بەو بڕیار و چاكسازیانەی لەلایەن هەردوو ئەنجومەنی نوێنەران و وەزیرانەوە بڕیاریان لێدراوە بۆ جێبەجێكردنی داواكاریەكانیان، تەئكیدیش كرایەوە لەسەر گرنگی ئاشتیبونی خۆپیشاندانەكان و پاراستنی خۆپیشاندەران و ئازادی ڕادەبڕین دەستدرێژی نەكردنە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكان رێگە نەدان بە رودانی پشێوی لە نێوانیاندا.
هەر لە دیدارەكە تاوتوێی دوا گۆڕانكاریە نێودەوڵەتی ئیقلیمیەكان كرا و كاریگەرییان لەسەر عێراق و ناوچەكە لە پێناو بەدیهێنانی سەقامگیری.
لای خۆیەوە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا تەئكیدی كردەوە لەسەۆ هاریكاری وڵاتەكەی بۆ عێراق لە شەڕی دژ بە تیرۆر و راوەدونانی شانە نستوەكانی داعش و پشتیوانی لە حكومەتی عێراق لە دۆسیەی چاكسازی.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
16 تشرینی یەكەمی 2019