سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران ئەندامانی ئەنجومەن رادەسپێرێت بۆ بەدواداچوونی جێبەجێكردنی داواكاری خۆپیشاندەران لە پارێزگاكان

سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە ئەندامانی ئەنجومەنی راسپارد رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە (23-24 تشرینی یەكەم) لە پارێزگاكانیان ئامادەبن لەگەڵ ئەو لیژنانەی پێكهێنراون لە ئەنجومەنی وەزیران بۆ دیداری خۆپیشاندەران و بینینی رۆڵی چاودێری لە بەدواداچوونی جێبەجێكردنی داواكاری دانیشتوانی پارێزگا جیاجیاكان.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
22 تشرینی یەكەمی 2019