بەیاننامە

سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، كۆبوەوە بۆ تاوتوێ كردنی ئەو پێشهاتانەی كە وڵات بە خۆیەوە بینی و بریاریدا بە:

◾ جێبەجێ كردنی دەستەبەجێی بریارەكانی ئەنجومەنی نوێنەران و وەزیران، داواكردن لە سەرۆكایەتی كۆمار و حكومەت بۆ ناردنی پرۆژە یاسا گرنگەكان بە پەلە، ئەوەی زامنی چارەسەر راستەقینەی داواكاری خۆپیشاندەران دەكات.

◾گرتنەبەری رێوشوێنی ئیستسنائی لەلایەن ئەنجومەنی باڵای دادوەری و لایەنی جێبەجێكردن بۆ دادگاییكردنی گەندەڵكاران كە زیانیان بە دارایی گشتی و دامەزراوەكانی دەوڵەت گەیاندووە.

◾لێپێچینەوە لەو بەرپرسانەی كە دەرحەقیان داوای لێپێچینەوە بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەن بەرزكراوەتەوە، و دیاریكردنی وادەیەك بۆی لەكاتی تەواوكردنی داواكاری پێكهێنانی خۆیی و بابەتی، بە پێی دەقی دەستور لە مادەی 61/ و سیستمی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران.

◾راگرتنی كاری ئەنجومەنی پارێزگا و قەزا و ناحیەكان و ئەنجومەنی شارەوانیەكان، بە پێی ئەحكامی مادەی (4) لە یاسای ئەو پارێزگایانەی لە هەرێمێكدا رێكنەخراون ژمارە (21) لە ساڵی 2018 هەمواركراو، بە داوایەك كە لیژنەی یاسایی و بە واژۆی زیاتر لە سێیەكی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران، و كاركردن بە مادەی (20) لە یاسای ئەو پارێزگایانەی لە هەرێمێكدا رێكنەخراون، تا رێوشوێنی یاسایی پێویست لەوبارەیەوە دەگیرێتەبەر.

◾داواكردن لە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بۆ دیاریكردنی شوێنی خۆپیشاندان، لایەنە ئەمنیەكانیش بەرپرسیارێتی تەواوی پاراستنی خۆپیشاندەران بگرنە ئەستۆ و پاراستنی موڵك و ماڵی گشتی و تایبەت، و گرنگی جیاكردنەوە لە نێوان خۆپیشاندەران كە خاوەنی داواكاری ڕەوان و واجبە جێبەجێكردنیان لەگەڵ ئەوانەی لە ئاوی لێڵدا مەلەدەكەن و هەوڵی نانەوەی پشێوی و سوتاندنی دامەزراوەكانی دەوڵەت دەدەن و دەستدرێژی دەكەنە سەر موڵك و ماڵی گشتی و تایبەت، دەزگا ئەمنیەكانیش پێویستە رەوبەروی ئەوانەببنەوە كە مەترسین بۆ سەر ئاسایشی هاوڵاتیان، و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست دەرحەق بەوانەی سەر بە خۆپیشاندەران و داوا ڕەواكانیان نین وەك ئەوەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دیاریكردووە.

ئەوە و سەرۆكایەتی تەئكیدی كردەوە لەسەر بەردەوامبوونی ئەنجومەنی نوێنەران بەكاری چاودێری و بەدیهێنانی داوای خۆپیشاندەران، و جێبەجێ كردنی رێوشوێنی راستەقینە كە پەیوەندی بە پێداویستی هاوڵاتیانەوە هەیە لە وادەیەكی دیاریكراودا و دەركردنی یاسا و رێوشوێنی چاكسازی كە لەلایەن سەرۆكایەتی كۆمار و حكومەت پێیان دەگات.

====
سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران
26 تشرینی یەكەمی 2018